Erbil 15°C چوارشەممە 26 حوزەیران 08:33

دادگای فیدراڵیی لەبارەی دووبارە تۆماركردنی ناوی بەربژێرانی سەرۆككۆماری بڕیار دەدات

لە میانی دانیشتنەكەی ئەمڕۆدا، دادگای باڵای فیدراڵیی بڕیار لەبارەی كردنەوەی دەرگای خۆكاندیدكردن بۆ پۆستی سەرۆككۆمار بۆ جاری دووەم لەلایەن سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی نوێنەران دەدات.
کوردستان TV
100%

چاوەڕوان دەكرێت ئەمڕۆ چوارشەممە، دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق دانیشتنی تێڕوانیین لەبارەی كردنەوەی دەرگای خۆكاندیدكردن بۆ پۆستی سەرۆككۆمار بۆ جاری دووەم لەلایەن سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی نوێنەران ئەنجام بدات و بڕیار لەوبارەیەوە بدات.
لە میانی دانیشتنەكەی ئەمڕۆدا، دادگای باڵای فیدراڵیی بڕیار لەبارەی كردنەوەی دەرگای خۆكاندیدكردن بۆ پۆستی سەرۆككۆمار بۆ جاری دووەم لەلایەن سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی نوێنەران دەدات.
بڕیاربوو، رۆژی حەوتی شوباتی 2022، دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆككۆماری نوێ ئەنجام بدرێت، بەڵام بەهۆی ئەوەی رێژەی یاسایی ئامادەبووان بۆ دانیشتنەكە تەواو نەبووە، دانیشتنەكە ئەنجام نەدرا، ئەمەیش دوای ئەوەی رۆژی 31ی كانوونی دووەمی رابردوو ئەمیندارێتی گشتیی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ناوی 25 كاندیدی بۆ پۆستی سەرۆككۆمار كە پەسەندكرابوون، راگەیاندبوو.
دواتر رۆژی هەشتی ئەم مانگە سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی نوێنەران بۆ جاری دووەم، كردنەوەی دەرگای خۆكاندیدكردن بۆ پۆستی سەرۆككۆماری عێراق راگەیاند كە تا ئێستا 60 كەس خۆیان بۆ پۆستی سەركۆمار كاندیدكردووە.
رۆژی 13ی ئەم مانگە كاندیدانی پۆستی سەرۆككۆماری عێراق سیڤی خۆیان پێشكەش بە سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی نوێنەران كرد.
بەپێی خاڵی/ب لە بڕگەی دووەم لە ماددەی 72ی دەستووری هەمیشەیی عێراق، پێویستە لە ماوەی 30رۆژ لە دوای یەكەم دانیشتنی خولی نوێی ئەنجوومەنی نوێنەران، سەرۆككۆمار لەلایەن ئەنجوومەنەوە دەنگی پێ بدرێت.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.