Erbil 15°C چوارشەممە 26 حوزەیران 08:23

کۆمپانیاکانی ئیسپانیا داوای وەبەرهێنان لە کەرتی کارەبای هەرێمی کوردستان دەکەن

کوردستان TV
100%


وه‌زاره‌تی  كاره‌با رایگه‌یاند: کۆمپانیاکانی ئیسپانیا داوای وەبەرهێنان لە کەرتی کارەبای هەرێمی کوردستان دەکەن.
وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، پیدرۆ مارتینێز باڵیۆزی ئیسپانیا لە عێراق، بە مەبەستی خستنەڕووی داواکاریی کۆمپانیاکانی وڵاتەکەی بۆ بەشداریكردن لە پرۆژەکانی کەرتی کارەبای هەرێمی کوردستان، بەتایبەتی وزە نوێبووەکان سەردانی وەزیری کارەبای کرد. 
وه‌زاره‌تی كاره‌با ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات: کەمال محەمەد ساڵح وەزیری کارەبا، پلان و پڕۆژەکانی وەزارەت بۆ پێشخستنی کەرتی کارەبا خستەڕوو و ئامادەیی وزارەتیشی بۆ ئاسانکاری بۆ وەبەرهێنانی کۆمپانیاکانی ئیسپانیا لە کەرتی کارەبا پیشاندا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.