Erbil 15°C چوارشەممە 26 حوزەیران 08:18

شنیار هونه‌ر ئەو ئافره‌ته‌ی لەلایەن هاوسەرەکەیەوە سوتێنرا گیانی لەدەستدا

کوردستان TV
100%


شنیار هونەر، ئەو ئافره‌ته‌ی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لەلایەن هاوسەرەکەیەوە سوتێنرا، بەیانی ئەمڕۆ گیانی لە دەستدا.
به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 23ی2ی2022  شنیار هونه‌ر، ئه‌وئافره‌ته‌ی كه‌ به‌گوته‌ی خۆی له‌لایه‌ن  هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه‌ سوتێنرا،گیانی له‌ده‌ستدا و  له‌ئێستادا ته‌رمه‌كه‌ی له‌ پزیشكی دادی سلێمانییه‌ .
 له‌هه‌فته‌ی پێشوو،له‌گه‌ڕه‌كی كوردساتی شاری سلێمانی، شنیار هونه‌ری ته‌مه‌ن 21 ساڵ، له‌لایه‌ن  هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه‌ له‌ دره‌نگانێكی شه‌ودا به‌هۆی ده‌مه‌ قاڵێوه‌ ده‌سوتێنرێت، دواى پێنج رۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە و سوتانى (85%)ى جەستەى له‌ نه‌خۆشخانه‌ی سوتاوی سلێمانی به‌یانی ئه‌مڕۆ گیانی له‌ده‌ستدا.
بڕیارە  هه‌ر ئەمڕۆ چوارشەممە، جەستەى سوتاوى شنیار ببرێتەوە شوێنى لەدایکبوونى و لە قه‌زای سەیدسادق، بەخاک بسپێردرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.