لەو راگەیەندراوەی کە لە نوێنەرایەتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق بڵاوکراوەتەوە ئەوە خراوەتەڕوو کە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێوەدەوڵەتیی رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی 24ی شوبات، بەمەبەستی تاوتوێکردنی دوایین پێشهاتەکان لە عێراق، کۆدەبێتەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشدراوە کە چاوەڕێ دەکرێت نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، جێنین هێنیس پلاسخارت بەشداریی لە دانیشتنەکەدا بکات و لە میانیدا گوتارێک لەسەر پێشهاتەکانی عێراق و نوێنەرایەتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق (یونامی)، پێشکەش بکات
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.