Erbil 15°C چوارشەممە 26 حوزەیران 08:22

پۆلیسی هه‌ولێر ده‌ستگیركردنی باندێكی پێنج كه‌سی راگه‌یاند

کوردستان TV
100%


پۆلیسی هه‌ولێر ده‌ستگیركردنی باندێكی پێنج كه‌سی راگه‌یاند، کە ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییانیان دزیوە و لە رێگەی GPS شوێنی ئۆتۆمبێلەکانیان دیارکردووە.

ده‌قی راگه‌یاندراوی پۆلیسی هه‌ولێر:
ڕاگەیەندراوێک لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر
(هێزەکانی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر باندێکی پێنج کەسیان دەستگیرکرد)
پاش ئەوەی ئۆتۆمبێلى هاولاتیەک لە جۆری (مارسیدس) لە شاری هەولێر دەدزرێت،هێزەکانمان لە بەشی نەهێشتنی تاوان هەڵسان بە لێکۆڵینەوەیەکی ورد و چڕ و توانیان شوێنی  تۆمەتباری سەرەکی ئەنجامدەری تاوانی دزینی ئۆتۆمبێلەکە بە ناوی (ح. ع. ع) بدۆزنەوە وه تۆمه تبار دەستگیر بکەن له كومپانیای به ستانى Gps له كاتى به ستانى Gps بۆ ئۆتۆمبیلیك و دەستیش بەسەر ئۆتۆمبێلەکەدا گیرا، دوای لێکۆڵینەوە تۆمەتبار دانی نا  بە تاوانەکە، 
کەوا لەگەڵ هەریەک لە تۆمەتباران (س.س. خ) و (ا.ت. ح) و (ی.ا.ع) و (ع.ف. م) هەڵدەستان بە کڕینی ئۆتۆمبێل، پاشان ئامێری GPSیان لەناو ئۆتۆمبێلەکان دادەنا و سویچیان کۆپی دەکرد و کۆپییەکیان لای خۆیان دەهێشتەوە، پاش ماوەیەک لە ڕێگای ئامێری Gps شوێنەکەیان دەستنیشان دەکرد و دەیاندزی، وه ( 7 )ئۆتۆمبێل ئامادە کرابوو بۆ دزین لەلایەن ئەم باندە ،هێزەكانمان توانیان  تۆڕی GPS هەڵبوەشێنینەوە،تاکو تۆمەتباران نەتوانن ئۆتۆمبێلەکان بدزن.
تۆمەتبارانی خواره وه  هەریەکەو ئەرکێکی هەبوو لە ڕێکخستنی تاوانی دزین کە ئەنجامیان دەدا:
1- تۆمەتبار (ا.ت.ح) کاری ئەوە بوو پارەیان پێ بدات بۆ ئەوەی ئۆتۆمبێلەکان بکڕن.
2- تۆمەتبار (س. س. خ) بیرۆکەکە هی ئەو بووە و وە ڕێکخستنی کارەکان و کڕینی ئۆتۆمبێلەکان لەلایەن ئەو ئەنجام دەدرا.
3- تۆمەتبار (ح. ع. ع) ئەرکی ئەوە بوو کە ئامێری GPSی لەناو ئۆتۆمبێلەکان ببەستێت.
4- تۆمەتبار (ی. ا. ع) کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێلەکانی ئەنجام دەدا.
5- تۆمەتبار (ع. ف. م) کاری کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل دەکات.
لێرەوە سوپاسی هێزەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و هێزەکانی دژەتیرۆر و هێزەکانی ئاسایشی گشتی و ئاسایشی هەولێر و گشت هێزە ئەمنیەکانی شاری هەولێر دەکەین کە هەمیشە هاوکارو هەماهەنگ بوینە لەگەل هێزەکانی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر وەک یەک تیم کارکراوە بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتباران و پاراستنی ئەمنیەت و سەرومالی هاولاتیان و چەسپاندنی سەروەری یاسا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.