Erbil 15°C چوارشەممە 26 حوزەیران 08:35

سەرۆكی ئەمریكا: هەنگاوەكانی رووسیا بۆ سەر ئۆكراینا دەستپێكی داگیركارییه‌

سەرۆكی ئەمریكا، جۆ بایدن هەنگاوەكانی رووسیای بۆ سەر ئۆكراینا بە "دەستپێكی داگیركاریی" ناوبرد .
کوردستان TV
100%

جۆ بایدن لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانییدا كە لە كۆشكی سپی سازیكرد، وێڕای ئاماژەدان بەوەی كە سەرۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین دانی بە دوو ناوچە لە ئۆكراینا وەك "دەوڵەتی سەربەخۆ" ناوە، گوتی: "ئەگەر ئەمە بە سادەیی باس بكەین، رووسیا ئەوەی راگەیاند كە بەشێكی گەورەی ئۆكراینای لە وڵاتەكە دابڕیوە".

بایدن جەختی لەوە كردەوە كە پوتین بڕیاری ناردنی سەربازی بۆ ئەو دوو ناوچەیە داوە و رووبەری سەربازیی فراوان كردووە، راشیگەیاند: "بە بڕوای من، پوتین بۆ ئەوەی بە زۆر ببێتە خاوەنی خاكی زیاتر، بیانوو درووست دەكات. ئەگەر گوێ لە گوتارەكەی بگرن، ئەوە دەبینن كە بۆ ئەوەی زیاتریش پێشڕەویی بكات بیانووی درووست كردووە. ئەمە سەرەتای داگیركاریی رووسیایە لە ئۆكراینا".

سەرۆكی ئەمریكا راشیگەیاند: ئەگەر رووسیا لەم داگیركارییەدا زیاتر پێشڕەویی بكات، ئێمە سزاكان زیاتر دەكەین. بۆ خاتری خودا، چی وای لە پوتین كردووە بیربكاتەوە دەتوانێت خاكی وڵاتانی دراوسێ بە سەربەخۆ رابگەیەنێت؟ ئەمە پێشێلكردنی ئاشكرای یاسا نێودەوڵەتییەكانە و شایستەی ئەوەیە كە وەڵامێكی توندی لەلایەن كۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە بدرێتەوە".

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.