Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 06:32

نرخی نه‌وت به‌رزبووه‌وه‌

کوردستان TV
100%

نرخی جیهانی نه‌وت ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌م كه‌مێك به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه‌ بینی دوای ڕاگه‌یاندنی هه‌وڵی دبلۆماسی نوێ بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی ئۆكڕانیا و زیاتربوونی داواكاری له‌سه‌ر نه‌وت.

ئه‌مڕۆ ئێواره‌ نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت 25 سه‌نتی هاته‌سه‌ر و به‌ ڕێژه‌ی 0.3% به‌رزبووه‌وه‌ و ئێستا به‌ 93.79 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ ده‌كرێ.

به‌هه‌مانشێوه‌ نرخی نه‌وتی خاوی تێكساسی ئه‌مه‌ریكیش به‌رزبووه‌وه‌ و 35 سه‌نتی هاته‌ سه‌ر واته‌ به‌ڕێژه‌ی 0.4% به‌رزبووه‌وه‌ و ئێستا نرخه‌كه‌ی به‌ 92.23 دۆلاره‌ بۆ هه‌ر به‌رمیلێك.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.