سەرچاوە هەواڵییەکانی عێراق، ئاماژە بەوەدەکەن، بۆ یەکەمین جار لەمێژوودا لەعێراق ئوتومبێڵ دروستدەکرێت.
وه‌زاره‌تى پێشه‌سازیى عێراق ڕایگه‌یاند: كۆمپانیاى گشتیى پێشه‌سازیى ئۆتۆمبێڵ له‌گه‌ڵ كۆمپانیاى (زەمزەم)ى جیهانى ئۆتۆمبێلى ( BAIC X25 ) دروستده‌كات.
ئۆتۆمبێڵه‌كان به‌شێوه‌یه‌كى سه‌رده‌میانه دروست كراون، خاوه‌نی چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندیى پێشكه‌وتووى جیهانیین وه‌كو ، بزوێنه‌ر و گێڕی ئۆتۆمبێڵه‌كه توانایه‌كى به‌هێزیان هه‌یه و به تایبه‌تمه‌ندیى ئۆتۆمبێلى ژاپۆنی لە جۆری "میتسوبیشی"دروستكراوه .
كۆمپانیایه‌كه لەقۆناغی یەکەمدا 120 ئۆتۆمبێل دروست ده‌كات ،له ڕێگه‌ى هەردوو بانكى ڕه‌شید و ڕافیده‌ینه‌وه و بە قیست و نەقد دەفرۆشرێت ، تاوه‌كو یه‌ك ساڵیش خزمه‌تگوزاری و چاككردنه‌وه‌یان بێ به‌رامبه‌ر ده‌بێت.
ئا- كامران
بۆ یەکەمین جار لەمێژوودا لە عێراق ئۆتۆمبێڵ دروست دەکرێت
![](/content/upload/1/root/35_w900_h900.png)
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.