Erbil 15°C سێشەممە 19 ئازار 05:48

سبەی مووچەی وەزارەتی خوێندنی باڵا دابەش دەکرێت

کوردستان TV
100%

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، سبەی یەکشەممە مووچەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دابەش دەکرێت.

بەپێی ئەو لیستەی لە وەزارەتی داراییەوە بۆ گەنجینەکان نێردراوە، بڕیارە سبەی یەکشەممە مووچەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دابەش بکرێت.

بەپێی ڕێککەوتنی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا، حکوومەتی عێراق مانگانە 200 ملیار دینار وەکو سولفە بۆ هەرێمی کوردستان دەنێرێت.

 ناردنی 200 ملیار دینارەکە بۆ ئەم مانگە لەلایەن بەغداوە دواخراوە، پێشتر وەزارەتی دارایی و ئابووری لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەدا بۆ ئەوەی زیاتر مووچەی فەرمانبەران دوانەکەوێت بڕیار دراوە کە لە داهاتی نەوتی مانگی 2 مووچەی مانگی 1ـی ئەم وەزارەتانەی ماون دابەش بکرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.