ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ينى هه‌ر له په‌راوێزى كۆنفرانسى ئاسايشى ميونشندا نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و حسێن ئه‌مير عه‌بدوڵڵاهيان، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى كۆمارى ئيسلاميى ئێران ديدارێكيان ئه‌نجام دا.
له ديداره‌كه‌دا په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ كۆمارى ئيسلاميى ئێران و بواره‌كانى هاريكاريى هاوبه‌ش، دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى سياسيى عێراق، پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى و گفتوگۆى ڤيه‌ننا له‌نێوان ئێران و وڵاتانى ڕۆژئاوادا، تاوتوێ كران.
هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى له ناوچه‌كه و هيوايان خواست پرۆسه‌ى سياسى له عێراق له به‌رژه‌وه‌نديى ته‌واوى پێكهاته‌كانى وڵات‌دا به هاريكارى و لێكگه‌يشتنى هه‌مووان، ڕاسته‌ڕێ ببێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.