سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له 69یه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتی قوتابییانی كوردستان په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی ڕێكخراوه‌كه كرد و هیوای سه‌ركه‌وتن و پێشكه‌وتنی به‌رده‌وامی بۆ ده‌خواستن.
ده‌قی په‌یامه پیرۆزباییه‌كه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان:-
به‌بۆنه‌ی (69) شه‌ست و نۆهه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی قوتابیانی كوردستان، جوانترین پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاسته‌ی سكرتێر و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌تی یه‌كێتیى قوتابییانی كوردستان و سه‌رجه‌م قوتابییانی كوردستان ده‌كه‌ین، هیوای سه‌ركه‌وتن و پێشكه‌وتنی به‌رده‌وامیان بۆ ده‌خوازم، یه‌كێتیی قوتابیانی كوردستان هه‌ر له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنییه‌وه ڕۆڵێكی به‌رچاوی بینیوه له دروستكردنی بیری نه‌ته‌وایه‌تی له‌نێو توێژی قوتابییان و لاوانی كوردستان، وه‌ك خوێندنگه‌یه‌كی شۆڕشگێڕیش ڕۆڵێكی گرنگی هه‌بووه له پێگه‌یاندنی ده‌یان سه‌ركرده و تێكۆشه‌ری گه‌له‌كه‌مان، هاوكات ڕۆڵی كاریگه‌ر و به‌رچاوی ڕه‌وانشاد سه‌رۆك مام جه‌لال، وه‌ك یه‌كه‌مین سكرتێری هه‌ڵبژێردراوی ڕِێكخراوه‌كه، نه‌خشی هه‌بووه له ناساندنی یه‌كێتیی قوتابییانی كوردستان به ڕێكخراوه خوێندكارییه‌كانی جیهان، به تایبه‌ت له فێستیڤاڵی لاوان و قوتابییانی جیهانی له وارشۆ ساڵی 1953دا، كه هه‌ر له هه‌مان ساڵیش‌دا یه‌كێك بووه له دامه‌زرێنه‌رانی (یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان)، له قۆناغه جیاوازه‌كانی شۆڕشی گه‌له‌كه‌شماندا یه‌كێتیی قوتابییان ڕِۆڵێكی كارای هه‌بووه له دروستكردن و چاندنی ڕۆحی به‌رگری و به‌رخودان له‌نێو چین و توێژه جیاوازه‌كانی میلله‌ته‌كه‌مان.
له كۆتاییدا جارێكی تر پیرۆزباییتان لێده‌كه‌م، هیوای ئاینده‌یه‌كی گه‌شتان بۆ ده‌خوازم و ئومێد ده‌كه‌م ڕێكخراوه تێكۆشه‌ره‌كه‌تان له داهاتووشدا هاوشانی ڕێكخراوه خوێندكارییه‌كانی دیكه‌ی كوردستان، خاڵی هاوبه‌ش و دیدگای نیشتمانیتان بۆ پێشكه‌وتنی زیاتری كۆمه‌ڵگه یه‌كبخه‌ن و به‌رده‌وامی به خه‌باتی نه‌پساوه‌تان بده‌ن، هاوكات ئه‌و بنه‌ما و شاڕێگه دروسته‌ی كه له‌سه‌ری دامه‌زراوه به جوانترین شێوه بپارێزێت، به‌وه‌ی كه دروشمی كوردایه‌تی بكاته بنه‌مای كاركردن و ڕێنوێنیی نه‌وه‌ی داهاتوو بكات، به ئاشناكردنیان به شێوازی ژیانی سه‌رده‌م، ته‌كنه‌لۆژیای سه‌رده‌م و ئامڕازه هاوچه‌رخه‌كانی دونیای گه‌یاندن، هه‌روه‌ها گرنگیدان به كایه‌كانی په‌روه‌رده و فێركردن، خوێندنی باڵا، زانست و زانیاری به گشتیی له ئه‌وله‌ویه‌تی كاره‌كانتاندا بێت و هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ گۆڕانكارییه خێراكانی سه‌رده‌مدا هه‌نگاو بنێن.
سه‌رفرازبن.
د. ڕێواز فائق
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان
18ی شوباتی 2022
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.