پێشبینییه‌كانی ڕه‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی هه‌ینی راگه‌یاندرا.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 17 ى 2 ى 2022، لە سه‌رجه‌م پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت، له هه‌ندێك ناوچه‌ى هه‌ولێر، سلێمانى، دهۆك و هه‌ڵه‌بجه ئاسمان نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت.
کەشناسیی ھەرێمی کوردستان راشیده‌گه‌ێنێت، سبەی هه‌ینى 18 ى 2 ى 2022، لە پارێزگاكانی هه‌ولێر، سلێمانى، دهۆك ، هه‌ڵه‌بجه ئاسمان نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت، ئه‌گه‌رى بارینى نمه‌باران هه‌یه، به تایبه‌ت له ناوچه شاخاوییه‌كاندا.
هه‌روه‌ها راشگه‌یاندراوه، كه له‌پارێزگای كه‌ركوك ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت.
كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه به‌وه‌شده‌كاتــ، كه‌به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما بۆ ئه‌مڕۆ و سبه‌ی به‌م شێوه‌یه ده‌بێت:
پێنجشه‌ممه 17 ى 2 ى 2022:
هه‌ولێر 18 پله ، دهۆك 17 پله ، سلێمانی 18 پله ، هه‌ڵه‌بجه 17 پله ، كه‌ركوك 22 پله.
هه‌ینی 18 ى 2ى 2022:
هه‌ولێر 18 پله ، دهۆك 15 پله ، سلێمانی 18 پله ، هه‌ڵه‌بجه 17 پله ، كه‌ركوك 21 پله.
باران بارین ده‌ستپێده‌كاته‌وه
![](/content/upload/1/archive/2022-01/barana_w900_h900.jpg)
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.