Erbil 15°C دووشەممە 06 ئایار 01:20

نرخی نەوت دابەزی

دوێنی نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت گەیشتە 95 دۆلار و 90 سەنت
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ چوارشەممە 16-2-2022 لەكاتژمێر 8:47 بەیانی نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت بە 93 دۆلار و 44 سەنت فرۆشرا.
هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی تێكساس بە 92 دۆلار و 33 مامەڵەی پێوەكرا.
جێگای ئاماژەیە دوێنی نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت گەیشتە 95 دۆلار و 90 سەنت.
دوای ئەوەی وەزارەتی بەرگریی رووسیا رایگەیاند، هەندێك لە یەكە سەربازییەكان كە ئەركەكانیان لە چوارچێوەی مانۆڕەكەدا تەواو كردووە، دەستیان كردووە بە گەڕانەوە بۆ بنكەكانیان، نرخی نەوت دابەزینی بەخۆیەوە بینی.
 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.