Erbil 15°C یەکشەممە 16 حوزەیران 01:36

بایدن: له‌ئه‌گه‌ری هێرشی ڕووسیا بۆ سه‌ر ئۆكڕانیا وه‌ڵامی خێرامان ده‌بێت

کوردستان TV
100%

سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنییدا لەگەڵ سەرۆکی ئۆکراینا، ڤلۆدۆیمیر زێلێنسكی پاڵپشتی وڵاتەی بۆ ئۆکراینا دووپات کردەوە.
لە راگەیەندراوێکی کۆشکی سپی-دا هاتووە، جۆ بایدن لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنییدا لەگەڵ سەرۆکی ئۆکراینا، ڤلۆدۆیمیر زێلێنسكی هەڵوێستی ئەمریکای لەبارەی یەکپارچەیی و سەربەخۆیی خاکی ئۆکراینا دووپات کردەوە.
جۆ بایدن ئاشکراشی کرد لە ئەگەری هەر هێرشێکی رووسیا و هاوپەیمانانی بێدەنگ نابن و "بەشێوەکی خێرا" وه‌ڵامیان دەبێت.
جۆ بایدن و ڤلۆدۆیمیر زێلێنسكی جەختیان لە گرنگی گرتنەبەری رێگەی دیپلۆماسیی کردووەوە بەرامبەر بە کۆکردنەوەی سەربازانی رووسیا لەسەر سنووری ئۆکراینا.
لە راگەیەندراوێکی کۆشکی سپی-دا کە دوێنی بڵاوکرابووەوە، هاتووە جۆ بایدن لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنییدا کە لەگەڵ سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پۆتین ئەنجامی دابوو هۆشداری دابووە رووسیا لە ئەگەری دەستتێوەردانی دووەمی ئەو وڵاتە بۆسەر ئۆکراینا "زیانی دارایی خێرا و جیددی" بەدوای خۆیەوە دێنێت.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.