Erbil 15°C یەکشەممە 16 حوزەیران 04:57

ھێڵی ئاسمانیی عێراق: ئامادەین هاووڵاتییانمان لە ئۆکراینا بگوازینەوە

کوردستان TV
100%


ھێڵی ئاسمانیی عێراق ئامادەیی خۆی نیشان دا بۆ گواستنەوەی رەوەندی عێراقی لە ئۆکراینا و رایگەیاند کە تا ئێستا، ھیچ داواکارییەکیان لەوبارەیەوە بەدەست نەگەیشتووە.
گوتەبێژی کۆمپانیای ھێڵی ئاسمانیی عێراق، حوسێن جەلیل لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ھەواڵیی فەرمی عێراق ئاماژەی بەوە داوە کە ماوەی دوو ساڵە گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان عێراق و ئۆکراینا، راگیراوە و گوتی: "لەبەر ئەوە، تا ئێستا ھیچ ئامارێک لەبارەی ژمارەی رەوەندی عێراقی لە ئۆکرانیا لەبەردەستدا نییە.
حوسێن جەلیل باسی لەوەش کرد کە کۆمپانیای ھێڵی ئاسمانیی عێراق، ئامادەیە رەوەندی عێراقی لە ئۆکراینا بگوازێتەوە و گوتی:  تا ئێستا، ھیچ داواکارییەکمان لەبارەی گواستنەوەی رەوەندی عێراقی لە ئۆکراینا، بەدەست نەگەیشتووە.
پێشتر وەزارەتی دەرەوەی عێراق داوای لە رەوەندی عێراقی لە ئۆکرانیا کردبوو کە ئەو وڵاتە بەجێبھڵن، ئەوەیش بەھۆی ئەو رەوشە ئاڵۆزەی کە ئۆکراینا بەرەوڕووی بووەتەوە.
لەئێستادا، رووسیا ژمارەیەکی زۆر سەربازی خۆی لە ناوچە سنوورییەکان لەگەڵ ئۆکرانیا بڵاوکردووەتەوە و ھەڕەشەی داگیرکردنی ئەو وڵاتە دەکات، ئەوەیش لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیی نیگەرانی لێکەوتووەتەوە، بە تایبەتیش لەلایەن ئەمریکا و ناتۆ.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.