وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەستگیرکردنی دوو بازرگانی ماددە ھۆشبەرەکانی لە پارێزگای بەغدا ناوەڕاستی ئەو وڵاتە راگەیاند.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڵاوی کردەوە کە ھێزەکانی پۆلیسی فیدراڵیی لە میانی دوو ئۆپەراسیۆندا لە ناوەڕاست و رۆژھەڵاتی پارێزگای بەغدا، دوو بازرگانی ماددە ھۆشبەرەکانیان دەستگیرکردووە.
راشیگەیاندووە کە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکەدا، هەروەها دەست بەسەر یەک کیلۆ و ٤٠ گرام ماددەی ھۆشبەردا گیراوە.
ئاماژەی بەوەیش داوە کە دەستگیرکراوەکان رەوانەی دادگا کراون.
عێراق .. دوو بازرگانی ماددە ھۆشبەرەکان دهستگیركران
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.