Erbil 15°C شەممە 15 حوزەیران 23:48

شارەوانی ھەولێر: دەست بە تاپۆکردنی خانووە زیادەڕۆکان کرا

کوردستان TV
100%

سەرۆکی شارەوانی ھەولێر ڕایدەگەیەنێت، پڕۆسەی تاپۆکردنی خانووە زیادەڕۆکان لە سنووری ھەولێر دەستی پێکردووە و داواش لەوانە دەکەن کە تائێستا نەھاتوون بۆ تاپۆکردنی خانووەکانیان بەزووترین کات سەردانی شارەوانیەکان بکەن بۆ ئەوەی ئەوانیش خانوەکانیان تاپۆ بکرێت.
سەرۆکی شارەوانی ھەولێر، عەبدولواحید ئەحمەد، به‌ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگه‌یاند: لە ڕێگای پارێزگا یاخود قایمقامیەتی ھەولێر داواکاری بۆ تاپۆکردنی خانووە زێدەرۆکان دەگەیەنێتە شارەوانیە پەیوەندیدارەکان و ئەوانیش بەپێی یاسای ژمارە 3ی ساڵی 2019 تاپۆکردنی زیادەڕۆ ئەنجام دەدرێت، بۆیە ھەر ھاووڵاتیەک خانووی زیادەڕۆی دروست کردبێت پێش ساڵی 2018 بەپێی ئەو یاسایە بۆی تاپۆ دەکرێت و پێشتریش بڕیاردرابوو لە پەرلەمان، بەڵام ھەندێک تێبینی لەسەر ھەبوو دواتر ھەموار کراوەو ئێستا دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
عەبدولواحید ئەحمەد گوتیشی: دوای پێشکەش کردنی مامەڵەکان دەست بەکارەکانیان دەکەن، ئێستا دەستی پێکردووە و داوا دەکەین ئەوانەی تا ئێستاش نەھاتوون بەزووترین کات مامەڵەکانیان پێشکەش بکەن، بۆ ئەوەی رێکاری پێویست بگیرێتەبەر بۆ تاپۆکردنی خانوەکانیان.
ئەحمەد ڕوونیشی کردەوە: لەھەر شارەوانیەک کۆمەڵێک خانوو لە ھەندێک شوێن گوندیش ھەیە ئەوانیش دەگرێتەوە، چونکە چونەتە ناو ماستەرپلانی شارەوانی ھەولێر و ئەوانیش ئاگادار کراونەتەوە، بۆ ئەوەی رێکاری پێویست بگرنەبەر بۆ تاپۆکردن و تەنھا خانووش تاپۆ دەکرێت و ئەو شوێنانەی بازرگانی بن تاپۆ ناکرێن.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.