شه‌وى ڕابردوو له‌گه‌ڕه‌كى كانى كورده له‌شارى سلێمانى گرژى و ئاڵۆزى له نێوان خاوه‌ن ماركێتێك و چه‌ند كه‌سێکدا دروستبوو و به‌هۆیه‌وه 4 كه‌س به‌چه‌قۆ بریندار بوون .
له راگه‌یاندراوێكدا، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویكرده‌وه.
شه‌وى ڕابردوو له‌گه‌ڕه‌كى كانى كورده له‌شارى سلێمانى گرژى و ئاڵۆزى له نێوان خاوه‌ن ماركێتێك و چه‌ند كه‌سێکدا دروستبو و به‌هۆیه‌وه 4 كه‌س به‌چه‌قۆ بریندار بوون، دوای رووداوه‌كه‌ش ده‌ستبه‌جێ مه‌فره‌زه‌كانى پۆلیس گه‌یشتنه شوێنكه‌و توانرا له‌لایه‌ن بنكه‌ى پۆلیسى هه‌وارى شار و به‌هاوكارى به‌شى پۆلیسى فریاكه‌وتن 8 تۆمه‌تبار لەو ڕووداوەدا ده‌ستگیربكرێت و ده‌ستیش بگیرێت به‌سه‌ر ئوتومبێلێک و، دوو چه‌ك له جۆرى كڵاشینكۆف ، ده‌مانچه و چه‌ند چه‌قۆیه‌كدا، دواتر له لایه‌ن بنكه‌ى پۆلیسى هه‌وارى شاره‌وه توانرا تۆمه‌تبارێكى دیکە له‌سه‌ر هەمان دۆسیه ده‌ستگیربكرێت .
راشیده‌گه‌یه‌نن: له‌ئێستادا سه‌رجه‌م تۆمه‌تباران كه ژماره‌یان نۆ كه‌سه، به‌بڕیارى دادوه‌ر ڕاگیراوان و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیان به‌رده‌وامه .
له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه‌ى شه‌وى ڕابردووی شاری سلێمانی 9 تۆمه‌تبار ده‌ستگیركران
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.