سزای سێدارەی هاووڵاتییەکی کورد کە بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست ئەو سزایە بەسەردا سەپابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی کرماشان جێبەجێ کرا.
رێكخراوی ههنگاو بۆ مافهكانی مرۆڤ بڵاویكردهوه، دوێنێ یهكشهممه 13 ى 2 ى 2022، سزای سێدارەی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاباد (ئیسلام ئاوا) بە ناوی موسەیب فەرەجی تەمەن 34 ساڵ لە بەندیخانەی دێزڵ ئاوای کرماشان جێبەجێ کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، موسەیب فەرەجی دوو ساڵ پێش بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست دەستبەسەر و لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپابوو. ناوبراوە لەو کاتەوە لە بەندیخانەی دێزڵ ئاوای کرماشان بەند کرابوو.
بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ساڵی 2021ی زایینی لانی کەم سزای سێدارەی 48 هاووڵاتیی کورد لە بەندیخانەکانی ئێران جێبەجێ کراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.