Erbil 18°C سێشەممە 24 ئەیلوول 06:30

shwanazizسێ كۆمپانیای دەرمان لە هەولێر و دهۆك داخران

کوردستان TV
100%


بەڕێوەبەرایەتی كوالێتی كۆنتڕۆلی جۆری دەرمان (KMCA) رایگەیاند، دوو كۆمپانیای دەرمان لە ھەولێر و كۆمپانیایەك لە دھۆك بەھۆی سەرپێچییەوە داخراون.

بەڕێوەبەرایەتی كوالێتی كۆنتڕۆلی جۆری دەرمان له‌هه‌رێمی كوردستان بڵاویكردەوە: لەدرێژەی كارو چالاكییەكانیان لە ناو بازاری هەولێر دوو كۆمپانیا و لە پارێزگای دھۆك كۆمپانیایەكی دەرمان داخران، بەھۆكاری سەرپێچی جۆراوجۆر و پابەندنەبوون بە رێنمایی و مەرجەكانی وەزارەت و كوالێتی كۆنتڕۆڵی دەرمان.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ ھۆشداریش ده‌دات كه‌ سەرجەم كۆمپانییاكانی دەرمان پابەندی رێنمایەكانی بن، بەپێچەوانەوە رووبەڕووی سزای یاسایی توند ده‌بنه‌وه‌.

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.