سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر، لەڕێگەی تیمی تایبەتی سەرجەم شارەوانییەکان بەهاوکاری لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی قەزای ناوەندی هەولێر هەڵمەتێک بۆ رێکخستنەوەی شەقام و شۆستەکان دەستپێدەکات، سەرەتای هەڵمەتەکەش بە پێدانی مۆڵەتی سێ ڕۆژ بۆ لادانی سەرپێچییەکان لە سنوری بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی چوار دەستیپێکرد.
بەئامادەبوونی ئەندازیار عهبدولواحید ئهحمهد، سەرۆکی شارەوانی هەولێر، بهرپرسانی دیكهی لایهنی پهیوهندیدار لە هەڵمەتێکی مەیدانی بازاڕی چواریانی كشتوڵیان بەسەرکردەووە، سەرۆکی شارەوانی هەولێر ڕایگەیاند:" رۆژانە گلەیی و گازاندەمان لەبارەی نرخی وەستانی ئۆتۆمبێل بۆ دێت و لەمەودواش رێگە نادەین خەڵک شۆستە و شەقامەکان وەک گەراج بەکاربهێنێ.
عهبدولواحید ئهحمهد، سەرۆکی شارەوانی هەولێر لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "بڕیار بۆ رێکخستنەوەی شار و هەڵگرتنی ئەو زێدەڕۆیانە دراوە کە لەسەر شۆستە و شەقامەکان هەیە، لە ئەمڕۆوە هەڵمەتێک بۆ لابردنی زێدەڕۆییەکان لە سنووری هەر شەش شارەوانی سنووری قەزای ناوەندی هەولێر دەستپێدەکات".
گوتیشی: "ئەو دوکان و هۆتێل و مارکێتانەی کەلوپەل لەبەردەم دوکانەکانیان دادەنێن و شەقام و شۆستەکان دەگرن، ئاگادار دەکرێنەوە، هەر کەسێک پابەند نەبێت ئیجرائاتی لەگەڵ دەکرێت، شوێن هەیە شۆستەی زۆر بەرینە، بەڵام بەهۆی دانانی کەلوپەل گیراوە".
عهبدولواحید ئهحمهد، ئاماژەی بەوەشکرد: "رۆژانە گلەیی و گازاندەی هاووڵاتییانمان بۆ دێت لەبارەی پارکەکانی وەستانی ئۆتۆمبێل (گەراج) نرخی وەستانی ئۆتۆمبێل لەو پارکانە دیار کراوە، نرخی گەراجەکانی سەریان داپۆشراوە نرخی 2 هەزار دینارە و ئەوانی دیکە نرخەکەیان هەزار دینارە، بەڵام بەشێک لە خاوەن گەراجەکان پابەند نەبوونە، لەمەودوا دەبێ هەموویان نرخەکان لە تابلۆیەک هەڵواسن، تیمەکانی شارەوانی بەدواداچوون دەکەن، هەر کەسێک پابەند نەبێت بەو نرخانە ئیجرائاتی لەگەڵ دەکرێت و بەپێبژاردن و سزای تر رووبەڕووی لێپرسینەوە دەکرێت، هەندێک کەسیش شۆستەکان وەک گەراج بەکاردێنن، لەمەودوا رێگەیان پێنادرێت".
هەڵمەتێک بۆ لادانی سەرپێچییەکانی هاتووچۆی هاووڵاتییان و شۆفێران دەست پپێکرا
![](/content/upload/1/root/yyu_w900_h900.png)
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.