Erbil 15°C یەکشەممە 16 حوزەیران 08:09

ڕوونکردنەوەیەک لە وەزارەتی کارەباوە

کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی سه‌باره‌ت به‌و ڕێگرییه‌ی ئه‌مڕۆ له‌ تیمه‌كانی كاره‌با بۆ به‌ستی پێوه‌ری زیره‌ك له‌قه‌زای پێنجوێن له‌لایه‌ن هه‌ندێ كه‌سه‌وه‌ بڵاوكرده‌وه‌.
له‌روونكردنه‌وه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی كاره‌بادا هاتووه‌، لە پێنجوێن، لە لایەن هەندێ کەسی نابەرپرسەوە، بە پاساوی کەمبوونەوەی کارەبا، ڕێگری لە تیمەکانی کارەبا بۆ بەستنی پێوەری زیرەک کراوە.
وه‌زاره‌ت ڕوونیشده‌كاته‌وه‌، هەمووان دەزانن کە لە پێنجوێن بەهۆی بەفر و سەرمای سەختی ناوچەکە، کاتەکانی پێدانی کارەبا لە هەموو ناوچەکانی دیکەی هەرێم زیاتر بووە.
رێگری کردن لە تیمەکانی کارەبا بۆ بەستنی پێوەری زیرەک، هاندان و بۆ مەرامێکی تایبەتی بووە و هیچ پەیوەندییەکی بە پرۆژەی پێوەری زیرەکەوە نییە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.