Erbil 15°C دووشەممە 06 ئایار 08:54

هۆشداری له‌ گرانبوونی نرخی عه‌له‌ف ده‌درێت

کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەریەکان لەشاری سلێمانی داوایەکی بەپەلە ئاراستەی وەزیری کشتوکاڵ و یەکە ئیدارییەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی دەکات.
کوردستان TV
100%

نازم عبدوڵا جاف،سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکان لەبانگەوازێکی بەپەلەدا کە ئاراستەی وەزیری کشتوکاڵ و پارێزگاری سلێمانی و قائیمقامی سلێمانی و ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و ڤێرتەرنەری سلێمانی و سامانی ئاژەڵ،دەکات و  دەڵێت" هەمو لایەک ئاگادار دەکەینەوە لەماوەی یەک هەفتەدا هەر تۆنێک عەلەف ٨٠$ دۆلار 
گرانبووە، ئەمەش مەترسی گەورە دروست دەکات بۆ بەرهەم هێنانی مریشک و مایەپوچبونی خاوەن پرۆژەکان و ڕاگرتنی بەرهەم هێنانی مریشک".

سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگەپەلەوەرییەکان دەشڵێت" خراپی جوچکه‌ و گرانبونی نرخەکەی هۆکارێکی تری کێشەکانمانە و گرانبونی و ڤیتامینەکان و دەرمان و ڤاکسین بەکوالێتی خراپیانەوە زیانی گەورەی بە کەرتەکەمان گەیاندووە لەگەڵ گرانبونی نرخی غاز و گاز زیانی زۆری پێگەیاندوین".

نازم جاف، تەکید لەوە دەکاتەوە لەئێستادا تاکە چارەسەر بۆ مانەوەی کەرتی پەلەوەر لەهەرێمی کوردستان کردنەوەی ڕێگای وڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێرانە بۆ هاوردەکرنی عەلەف و جوچکه‌ بە ئازادانە لەبەر ئەوەی نرخی ئالیک و جوچکه‌ لەو ووڵاتە هەرزانەو  کولێتی گونجاوە بۆ خاوەن پرۆژەکان.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.