وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڵاوی کردەوە کە پشت بەستن بە زانیارییەکانی ھەواڵگرییەکان، ھێزەکانی سەربە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی نەھێشتنی ماددە ھۆشبەرەکان، لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا، پێنج کەسیان بەتۆمەتی بازرگانییکردن بە ماددە ھۆشبەرەکان لە بابل، دەستگیرکردووە.
راشیگەیاندووە کە ھەر لە میانی ئۆپەراسیۆنەکەدا، دەست بەسەر بڕێک ماددەی ھۆشبەر،ھەروەھا ژمارەیەک پارچە چەکدا، گیراوە.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئاماژەی بەوەیش داوە کە دەستگیرکراوەکان رەوانەی دادگا کراون، بۆ ئەوەی سزای عادیلانە بدرێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.