Erbil 15°C شەممە 29 حوزەیران 16:31

کۆبوونەوەی تایبەت بە خاوەنکردنی خانووە زێدەڕۆیەکان ئەنجامدرا

کوردستان TV
100%

بەسەر پەرشتی پارێزگاری هەولێر، کۆبوونەوەی لێژنەی باڵای بە خاوەنکردنی خانووە زێدەڕۆیەکان ئەنجامدرا.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند: بەسەرپەرشتی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر نیوەڕۆى ئەمڕۆ چوارشەممە بە ئامادەبوونى ئەندامانی لێژنە، لە دیوانی پارێزگا کۆبوونەوەی لێژنەی باڵای بە خاوەنکردنی خانووە زێدەڕۆیەکان ئەنجامدرا.

ڕاشیگەیاند: لەسەرەتای کۆبوونەوەکە پارێزگارى هەولێر بەدواداچوونى بۆ بڕیارەکانى کۆبوونەوەى پێشووى لێژنەکە کرد بۆ دڵنیابوون لە جێبەجێکردنیان، پاشان بڕیاریدا بە پێکهێنانى لێژنەیەکى ترى تایبەتمەند لە کەسانى شارەزاى هونەرى بۆ دیراسەتکردنى واقیعى خانووە زێدەڕۆکان و هەموو ئەوانەى کە بەر شەقام دەکەون و ئەوانەشى کە لەسەر ناوچەى سەوزایی دروستکراون.

هەروەها ڕایگەیاند: پاشان گفتوگۆ لەبارەى قەرەبووکردنەوەى ئەو خانووانەى کە لەگەڵ داڕشتنەوەی نەخشەکان ناگونجێن و پێویستن هەڵبگیرێن و چارەسەرکردنى کێشەى ئەو زەویانەى کە کارتیان هەیە کرا، بەڵام دۆسیەکانیان نەماوە.

 ئاماژەی بەوەشکرد "لەکۆتایدا جەخت لە جێبەجێکردنى یاسای ژمارە 7ی ساڵی 2021 پەرلەمانى کوردستان تایبەت بە بەخاوەنکردنی خانووە زێدەڕۆکانە لەسنووری شارەوانییەکان کرایەوە و لەمبارەیەوەش داوا کرا ئاسانکاری بۆ هاووڵاتییان لە جێبەجێکردن و ڕاییکردنی مامەڵەکانییان بکرێت و هاووڵاتییان ئاگادار بکرێنەوە بۆ پێشکەشکردنی داواکارییەکانیان بە لێژنەکان بۆ تاپۆکردنى خانووەکانیان".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.