نەخۆشخانەیەک لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕەتی کردەوە نەشتەرگەری بۆ گەنجێکی تەمەن 31 ساڵ ئەنجام بدات بەهۆی ئەوەی نەخۆشەکە ڤاکسینی دژە کۆڕۆنای وەرنەگرتبوو.
بەرپرسێکی نەخۆشخانەی برێگهام ئەند ویمنس ڕایگەیاند: وەرگرتنی ڤاکسینیی دژە کۆڕۆنا مەرجێکە بۆ سەرجەم ئەو نەخۆشانەی سەردانی نەخۆشخانەکەمان دەکات.
باوکی نەخۆشەکەش ئاماژەی بەوە دا کە کوڕەکەی گەیشتۆتە لێواری مردن و پێویستی بە چاندنی دڵە، بەڵام نەخۆشخانەکە ئامادە نییە نەشتەرگەرییەکەی بۆ ئەنجام بدات.
هاوکات نەخۆشەکەش ڕەتی کردۆتەوە کە ڤاکسین وەربگرێت و دووپاتی کردۆتەوە کە باوەڕی بە کاریگەرییەکانی ڤاکسین نییە و بۆیە وەریناگرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.