Erbil 15°C چوارشەممە 03 تەمووز 11:08

نەخۆشخانەیەک ڕەتی دەکاتەوە بەبێ وەرگرتنی ڤاکسین نەشتەرگەری بۆ نەخۆش ئەنجام بدات

کوردستان TV
100%

نەخۆشخانەیەک لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕەتی کردەوە نەشتەرگەری بۆ گەنجێکی تەمەن 31 ساڵ ئەنجام بدات بەهۆی ئەوەی نەخۆشەکە ڤاکسینی دژە کۆڕۆنای وەرنەگرتبوو.

بەرپرسێکی نەخۆشخانەی برێگهام ئەند ویمنس ڕایگەیاند: وەرگرتنی ڤاکسینیی دژە کۆڕۆنا مەرجێکە بۆ سەرجەم ئەو نەخۆشانەی سەردانی نەخۆشخانەکەمان دەکات.

باوکی نەخۆشەکەش ئاماژەی بەوە دا کە کوڕەکەی گەیشتۆتە لێواری مردن و پێویستی بە چاندنی دڵە، بەڵام نەخۆشخانەکە ئامادە نییە نەشتەرگەرییەکەی بۆ ئەنجام بدات.

هاوکات نەخۆشەکەش ڕەتی کردۆتەوە کە ڤاکسین وەربگرێت و دووپاتی کردۆتەوە کە باوەڕی بە کاریگەرییەکانی ڤاکسین نییە و بۆیە وەریناگرێت.

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.