به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی هه‌رێمی ئه‌وروپا له ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ڕایگه‌یاند: ڤایرۆسی كۆڕۆنا زوو یان دره‌نگه ده‌بێته په‌تایه‌كی وڵاتی وه‌ك ڤایرۆسی ئه‌نفلۆنزا.
هانز كلوج به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی هه‌رێمی ئه‌وروپا له ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ڕایگه‌یاند: زوو یان دره‌نگ له ڤایرۆسی كۆڕۆنا پێش ده‌كه‌وین و له ڤایرۆسێكی جیهانی ده‌یكه‌ین به په‌تایه‌كی محه‌لی، بۆ نموونه وه‌ك ئه‌نفلۆنزا كه بووه ڤایرۆسێكی جیهانی و دوای دوو وه‌رز بووه په‌تایه‌كی بچووك و هاووڵاتییان ساڵانه ته‌نیا جارێك پێكوته دژی وه‌رده‌گرن، به‌ڵام بۆ ئه‌و كات قسه‌مان ده‌بێت.
جێی باسه له‌وه‌ته‌ی كۆڕۆنا له جیهاندا سه‌ری هه‌ڵداوه‌تا ئێستا 274.2 ملیۆن كه‌س تووشی ڤایرۆسه‌كه بوون و به‌هۆیه‌وه زیاتر له 5.3 ملیۆن كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.