Erbil 15°C ھەینی 26 نیسان 23:18

وەزارەتی دارایی بە داتا وەڵامی پەرلەمانتارێک دەداتەوە

کوردستان TV
100%

 

وەزارەتی دارایی ڕوونکردنەوەیەک لەبارەی ئەو داتا و زانیاریانە دەخاتەڕوو کە لەلایەن پەرلەمانتارێکی کوردستانەوە خراوەتەڕوو، بە داتای ورد وەڵامی پەرلەمانتارەکە دەداتەوە.

 

دەقی ڕوونکردنەوەکەی وەزارەتی دارایی و ئابووری:-

ڕۆژى 15/12/2021 پەرلەمانتار (عەلى حەمە ساڵح) لەسەر بابەتی داهاتى ناوخۆ و مووچە، هەندێک داتا و زانیارىی باس کردووە کە دوورن لە ڕاستییەوە، لێرەدا بە پێویستمان زانى ڕوونکردنەوەیه‌کی پێویست لەمبارەیەوە بدەین بۆ ئەوەى ڕاستییەکان وەکو خۆیان و دوور لە شێواندن و موزایەدە بگەنە ھەموو لایەک.

خەرجییەکانى حکومەتى هەرێم بۆ مانگى ١٠ کە لەم خشتەیەى خوارەوەدا ڕوونکراوەتەوە تەنیا بۆ مووچە بڕى ٨٧٣ ملیار دینار خەرج کراوە و بۆ مانگى ١١ تا ئەمڕۆ، بڕى ٦٧١ ملیار دینار خەرج کراوە و ئەو ٢٠٠ ملیار دینارە تەمویلەیش کە حکومەتى فیدراڵی مانگانە دەینارد لە چوارشەممەی رابردووەوە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی فیدراڵەوە ڕەزامەندی لەسەر دراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا لەلایەن وەزارەتی داراییەوە نەنێردراوە بۆ هەرێمی کوردستان.

تێبینى:

١- جگە لە داهاتى وەزارەتى سامانە سروشتیەکان لە مانگى ١١ کە بڕەکەى (٥١٢ ملیار دینار) بووە بۆ تەواوکارى مووچە و خەرجیەکانى تر سەرجەمیان لە داهاتى ناوخۆ تەمویل کراوە

٢- لە خشتەى سەرەوەدا تەنها داهات و خەرجى مانگەکانى (١٠ و ١١) ى تەمویل کراوە بۆ مووچە ڕوونکراوەتەوە بە بێ ئەو وەزارەتانەى کە ئێستا بۆ مووچەى مانگى (١١) تەمویل نەکراون.

 لە ئێستادا بۆ تەواوکارى مووچەى مانگى (١١) حکومەتى هەرێمى کوردستان بە نزیکەیى پێویستى بە (٢٠٠) ملیاردینار دەبێت کە بریتى یە لە تەمویلى حکومەتى ناوەند.

به‌ڵام جگە لە مووچە ئەوەى لە داهاتى ناوخۆ دەمێنێتەوە تەمویل دەکرێت بۆ خەرجیەکانى کرێى وێستگەکانى بەرهەمهێنانى کارەبا ، پاککردنەوەى شار و شارۆچکەکان، دەرمان، پێشینەى سەرجەم فەرمانگەکان وخەرجى پڕۆژە بەردەوامەکان و خەرجیەکانى ترى حکومەتى هەرێمى کوردستان کە بە نزیکەى زیاتر لە (٢٠٠) دووسەد ملیار دینار دەبێت مانگانە، کە لە داهاتى ناوخۆ تەمویل دەکرێت کە لە ئێستادا ئەم خەرجیانە بۆ کەمترین ئاست کەمکراوەتەوە.

لە کۆتاییدا پرسیار لەهەموو ئەو کەسانە دەکەین کە زانیاری ناڕاست بڵاو دەکەنەوە جگە لە نائومێدکردن و دروستکردنى بێ متمانەیى لەناو خەڵکدا نە خۆیان و نە حزبەکانیان و کەسییان لە هەڵبژاردندا سوودیان لێ نەبینی ، دەرکەوت لە سایەى مزایەدە و ئەنارشیزمدا تەنها کورد و خەڵک و هەرێم زەرەرى کردووە.

خه‌رجی و داهاتی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ مانگی ١٠ی ٢٠٢١، ب گشتی ژمێركاری جووڵه‌ی دراو

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.