به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان پێشبینی كرد سبه‌ی پێنجشه‌م و دووسبه‌ی هه‌ینی بارانێكی زۆر ببارێت و جه‌ختیشی كرده‌وه كه ڕه‌نگه هه‌ندێ كات به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاو و لافاو دروست ببێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه كاریگه‌رییه‌كانی شه‌پۆڵی باران بارین له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا به دوو قۆناغی ده‌ست پێ ده‌كات، له قۆناغی یه‌كه‌مدا لە کاتەکانى ئێوارەى سبه‌ی پێنجشەممە باران بارین دەست پێ دەکات سەرەتا بە شێوەى نمە باران پاشان لە شەوی درەنگدا تەواوى ناوچەکەمان باران بارینى دەبێت .
ڕاشیگه‌یاند: له رۆژى هەینیدا کاریگەرى هەردوو نزمە پاڵەپەستۆى دەریاى ناوەڕاست و دەریاى سوور درێژ دەبێتەوە بۆ سەر ناوچەکەمان بارانى بەلێزمە و بارانى بەردەوام دەبێت هەندێ کات بەرزبوونەوەى ئاستى ئاو دەبێت بە تایبەت لە کاتى بارانى بە ڵێزمە.
كه‌شناسی هه‌رێم جه‌ختیشی كرده‌وه كه له سنوورى پارێزگاى هەولێر و سەنتەرى پارێزگاكه ئاستى دابارینى زۆر زیاتر دەبێت لە چاو ناوچەکانى تر .
بڵاویشی كرده‌وه: لە ماوەى ئەم قۆناغه‌دا باران بارینە ناوچە شاخاوییەکانى سنوورى پارێزگاى هەولێر و سلێمانى ئیدارەى ڕاپەڕین ڕێژەى باران بارینى پێشبینیکراوى زیاتر دەبێت و هەندێ ناوچەى شاخاوى بڕى بارانى پێشبینیکراو لە 50 ملم زیاتر دەبێت و لە سەنتەرى پارێزگاکان بە گشتى لە 30 ملم نزیک دەبێتەوە.
" بەفر بارین تەنیا لەسەر ناوچە سنوورییەکان دەبێت، رۆژى شەممە قۆناغى یەکەمى باران بارین لاواز دەبێت نمە باران و بارانى مامناوەند لە هەندێ ناوچە دەبێت".
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان قۆناغى دووەمى شەپۆڵى باران بارینی به‌مشێوه‌ی خواره‌وه دیاری كرد:-
"لە رۆژى دووشەممە دەست پێ دەکات سەرەتا لە سەر سنوورى پارێزگاى سلێمانى و هەڵەبجە پاشان درێژ دەبێتەوە بۆ سەر ناوچەکانى تر، ئاستى دابارین لەم قۆناغە مامناوەند دەبێت وە بارستە هەواییەکى نیمچە سارد کار دەکاتە سەر ناوچەکەمان لە ماوەى ئەم قۆناغەدا، بۆیە بەشێک لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان بەفر بارینى دەبێت".
" هه‌روه‌ها له رۆژى سێشەم و چوارشەم ئاسمان بەردەوام هەور و نمەباران و بارانى مامناوەند دەبێت رۆژى پێنجشەم کاریگەرى ئەم شەپۆڵە کۆتاى دێت ".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.