Erbil 10°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 13:58

نزمترین پله‌کانی گه‌رما له‌ کوردستانی تورکیا تۆمار کرا

کوردستان TV
100%

نزمترین پله‌كانی گه‌رما کە 17 پله‌ی ژێر سفری سه‌دی بوو له‌ ئه‌رده‌خان-ی كوردستانی توركیا تۆمار كرا.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسیی ناوچه‌كه‌ رایگه‌یاند كه‌ ئاسمانی ناوچه‌كه‌ هه‌وراوی ده‌بێت و شه‌و و به‌یانیش زوقم گرتن روو ده‌دات و ته‌مومژ چه‌ند شوێنێكیش ده‌گرێته‌وه‌.

پله‌كانی گه‌رما به‌پێی وه‌رزی ئاسایی ده‌بن و سووكه‌بایه‌ك به‌ هێواشی له‌ باشووره‌وه‌ هه‌ڵ ده‌كات و ماوه‌ ماوه‌ ده‌گۆڕێت بۆ تونده‌بای مامناوه‌ند.

نزمترین پله‌كانی گه‌رما له‌ شه‌ودا کە 17 پله‌ی ژێر سفری سه‌دی بوو له‌ ئه‌رده‌خان تۆمار كرا، هه‌روه‌ها له‌ قه‌رس -15، ئاگری -10، ئه‌رزه‌ڕۆم -7، ئیدر و ئه‌رزنجان -3 و له‌ دێرسم-یش سفر پلەی سەدی بوو.

پێشبینی ده‌كرێت به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما له‌ رۆژدا به‌م جۆره‌ بن: دێرسم 12، ئه‌رزنجان 11، ئیدر 10، ئه‌رزه‌ڕۆم و ئاگری 6، قه‌رس 3 و ئه‌رده‌خانیش 1 پله‌ بێت.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.