بەهۆی وشکبوونی رووباری زایەندە و نەبوونی چارەسەر بۆ وشکەساڵی له ناوچه‌كه، خۆپیشاندان لە شاری ئەسفەهان ناوەڕاستی ئێران سازكرا و هێزه ئه‌منیيه‌كان 130 كه‌سیان له خۆپیشانده‌ران ده‌ستگیركرد.
ته‌له‌ڤیزیۆنی فەرمی ئێران بڵاوی کردەوە، زه‌بیحوڵڵا هۆدایان، گوتەبێژی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی ئه‌و وڵاته، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا لە تارانی پایتەخت، زانیاری خستەڕوو لەبارەی ئەو کەسانەی لە میانی خۆپیشاندانی ئاو لە شاری ئەسفەهان ده‌ستگیركراون.
زه‌بیحوڵڵا هۆدایان ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه خۆپیشاندانی ئاشتییانه‌ی هاووڵاتییان لە ئەسفەهان بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی ئاوی ناوچه‌كه لەلایەن "ئه‌و كه‌سانه‌ی هانیان ده‌ده‌ن" به‌كار ده‌هێندرێت و گوتی: "ئارامی خەڵکیان تێکداوە، زیانیان به ماڵ و موڵکی هاووڵاتییان گه‌یاندووه و رێگریان كردووه لەوه‌ی خه‌ڵك داواکارییەکانیان بخه‌نه‌ڕوو. خه‌ڵكی ئه‌سفه‌هان به پشتیوانی پۆلیس كۆتاییان به رووداوه‌كان هێنا. له‌م نێوه‌نده‌دا، 130 کەس دەستگیرکراون".
به‌هۆی ئه‌و وشكه‌ساڵییه‌ی ساڵانێكه ئێرانی گرتووه‌ته‌وه و له‌گه‌ڵ هه‌ڵه‌ی حكوومه‌ت كه پسپۆڕانی بواره‌كه وا ناو ده‌نێن، رووباری زایه‌نده له شاری ئه‌سفه‌هان وشكی كردووه.
جووتیارانی ئەسفەهان کە سكاڵا له وشكبوونی به‌رهه‌مه‌كانیان ده‌كه‌ن، به‌هۆی نه‌بوونی ئاوی پێویست لە 19ی تشرینی دووەمی رابردوودا، ده‌ستیان بە خۆپیشاندان کرد، به‌ڵام هێزه ئه‌منییه‌كان به‌توندی رووبه‌ڕوویان بوونه‌وه و به‌كارهێنانی غازی فرمێسك‌ڕێژ له دژیان، كاردانه‌وه‌ی توندی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییەکاندا لێكه‌وته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.