تیرۆریستانی داعش کەمێک بەر لە ئێستا هێرشیان كرده سه‌ر سه‌نگه‌رێكی پێشمه‌رگه له سنووری شاری كه‌ركووك و پێشمه‌رگه‌ش وه‌ڵامیان داونه‌ته‌وه.
جەبار یاوەر ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە پشت ڕاستی هێرشەكەی تیرۆرستانی داعشی كرده‌وه بۆ سەر دوو خاڵی هێزەكانی پێشمەرگە لە سەركەلی قەرە سالم لە سنووری كەركووک.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، هێرشه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی تیرۆریستانی داعش بۆ سەر دوو سەنگەری پێشمەرگە بووه له لیوای 126 به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك شه‌هید و بریندار هه‌یه.
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا چەکدارانی داعش هێرشەکانیان چڕتر کردۆتەوە و شه‌وی ڕابردووش هێرشیان كردبووه سه‌ر گوندی لهێبان و دانیشتووانی گونده‌كه‌ش به‌رپه‌رچیان دابوونه‌وه، ئه‌م مه‌ترسی و هێرشانه‌ی داعش‌یش به‌هۆی بوونی بۆشایی ئه‌منی له‌م ناوچانه دروست بووه.
پێنجشه‌می ڕابردووش به‌هۆی هێرشێکی تری تیرۆرستانی داعش بۆ گوندی خدرجیجە، 3 هاووڵاتی و 10 پێشمەرگە شەهیدبوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.