Erbil 15°C پێنجشەممە 25 نیسان 20:34

هێزه‌ ئه‌منییه‌کانی ئێران کۆڵبه‌رێکی کورد ده‌کوژن

کوردستان TV
100%

لە سنووری پارێزگای كرماشان  له‌كوردستانی ئێران کۆڵبەرێك بە تەقەی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئێران كوژرا.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاویكرده‌وه‌: ڕووداوەكە ئێوارەی ڕۆژی هەینی بووە كە هێزەکانی سوپای ئێران لە سنووری پەروێزخانی قەسری شیرین تەقەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کردووە و لە ئاکامی ئەو دەستڕێژەدا کۆڵبەرێک بە ناوی  حەبیب ڕوستەمی تەمەن 32 ساڵ کوژراوە.
ڕێكخراوەكە لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە راشیده‌گه‌ێنێت: هێزەکانی ئێران لە مەودایەکی نزیکەوە تەقەیان لە كۆڵبەرەكە كردووە و گولـلەیەک لە پشتی سەری دراوە.
 هه‌نگاو ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كات:  حەبیب ڕوستەمی کە باوکی دوو منداڵە خەڵکی گوندی "فەرمانشا" و دانیشتووی شاری قەسری شیرین بووە.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.