Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 14:34

پێداچوونەوە بەسەنگەرەکانی بەرگریی پێشمەرگەدەکرێت

کوردستان TV
100%

 

جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئۆپەڕاسیۆنەکان، سەرپەرشتی سەردانێکی مەیدانی لیژنەی رێکخستنەوە و چاککردنی سەنگەرەکانی بەرگریی لە لیواکانی پێشمەرگە كرد و ڕایگه‌یاند، لەسەر فەرمانی وەزیری پێشمەرگە سەرجەم سەنگەرەکانی پێشمەرگە بە شێوازێکی تۆکمەتر و باشتر دادەڕێژنەوە.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م لیوا قارەمان کەمال جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئۆپەڕاسیۆنەکان سەرپەرشتی سەردانێکی مەیدانی لیژنەی پێکهێنراوی وەزارەتی پێشمەرگەی کرد بۆ دووبارە سازکردنەوەی سەنگەرەکانی پێشمەرگە.

لەمیانی ئەو سەردانەدا، هەردوو سەنگەرەکانی میحوەری یەک و دوو بەسەرکرانەوە و تیایدا جەختکرایەوە لەسەر گرتنەبەری رێوشوێنی باشتر بۆ رێگەگرتن لە هەڵقۆستنەوەی تیرۆریستان و پاراستنی سەنگەرەکان.

جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئۆپەراسیۆنەکان رایگەیاند: دوای ئەوەی بە بڕیاری وەزیری پێشمەرگە لیژنەیەک بۆ دووبارە سازدان و رێکخستنەوەی سەنگەرەکان پێکهێنرا، لەماوەی چەند رۆژی دادێ، ئەو لیژنەیە دەست بەکارەکانی دەکات و سەرجەم سەنگەرەکانی پێشمەرگە لە تەواوی میحوەرەکان بەسەر دەکاتەوە.

گوتیشی: لە سبەی هه‌ینییه‌وه‌ لیژنەکە دەست بەکار دەبێت و خاڵە نەرێنی و کەموکوڕییەکانی سەنگەرەکانی پێشمەرگە دیاری دەکات و دواتر چارەسەر دەکرێن.

 

 

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.