Erbil 15°C ھەینی 03 ئایار 08:27

 نرخی خاوی برێنت بە که‌متر له‌ 80 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ کرا

کوردستان TV
100%

لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکاندا، یەک بەرمیل خاوی برێنت بە 79 دۆلار و 87 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

دوێنێ، نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت، گەیشتە 82 دۆلار و 22 سه‌نت و رۆژەکەی بە 80 دۆلار و 28 سەنت تەواوکرد.

ئەمڕۆش لە کاتژمێر 09:34ەوە، نرخەکەی بە بەراورد بە کاتی داخستنی بازاڕ بەڕێژەی لەسەدا 0،51 دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه‌ بینی و بە 79 دۆلار و 87 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

لە ھەمان کاتدا، یەک بەرمیل خاوی رۆژئاوای تێکساس (WTI) بە 76 دۆلار و 99 سەنت فرۆشرا.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.