دوو فاكته‌ری هه‌ره گرنگ هه‌ن بۆ مكۆم بوونی په‌یوه‌ندی نێوان سینه‌ماو شانۆ كه‌بریتین له..
یه‌كه‌م: په‌یوه‌ندی جوان بینی له نێوان هه‌ردوو هونه‌ردا.
دووهه‌مییان: په‌یوه‌ست بوونی تێكسته شانۆیی و سیناریۆ سینه‌ماییه‌كان به یه‌كتره‌وه.
ده‌ستپێكی ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ی نێوان سینه‌ما به‌شانۆوه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆساڵانی سه‌رهه‌ڵدانی سینه‌ما، له‌وێوه ئه‌و دوو هونه‌ره پێكه‌وه نه‌شوو نوومایان كردووه، له ده‌ستپێكیشدا به‌فیلمی بێدهنگو تۆمار كردنی دیمه‌نه شانۆییه‌كان به‌كامێرا بۆ به‌رهه‌م هێنانی فیلمی دیكۆمێنتكاری له نمایشه شانۆییه‌كانه‌وه.
ئه‌كته‌ری ناسراوی فه‌ره‌نسی(ساره برنار) له‌م باره‌یه‌وه ده‌ڵێ:
تۆماركردنی هه‌ندێ له‌م فیلمانه به‌ئامانجی به‌دیكۆمێنت كردن و تۆماركردنی نواندنی گه‌وره‌ی هه‌ندێ له‌ئه‌كته‌ره بلیمه‌ته‌كان بووه، بۆئه‌وه‌ی وه‌ك دیكۆمێنت هه‌ڵی بگرن و له‌ژیانی هونه‌ری خۆیاندا وه‌ك شانازییه‌ك بیپارێزن،به‌ڵام له‌گه‌ڵ به‌ده‌نگه‌وه هاتنی فیلم، مه‌ودای ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌و ئامانجه‌كانی زۆر له‌وه‌نده زێتر ته‌شه‌نه‌یان سه‌ندو هێلێكی هاوبه‌ش له‌نێوان سینه‌ماو شانۆدا دروست بوو به‌ناوی ( وشه‌ی بینراو)
هه‌میشه له‌گه‌ڵ به‌رده‌وام بوون و به‌ره‌و پێشه‌وه‌چوونی ئه‌و دوو هونه‌ره زه‌به‌لاحه‌ی دنیا، پرسیارێك له‌نێو هه‌وادارانی سینه‌ماو شانۆدا سه‌رهه‌ڵده‌دا ئه‌ویش ئه‌وه‌یه، ئاخۆ له‌ئاكامدا سینه‌ما یان شانۆ كامییان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وی تریاندا چۆك ده‌ده‌ن؟
هه‌ر خۆیان دوای شیكردنه‌وه‌و تێڕامانێكی كه‌م ده‌گه‌نه ئه‌نجام و ده‌ڵێن: هه‌ردوكییان به‌یه‌كه‌وه ههنو به‌یه‌كه‌وه چێژ به‌ژیان ده‌به‌خشن، هیچیان ناتوانن چۆك به‌وی تریاندا بده‌ن، چونكه هه‌ردوكیان بوونه‌ته پارچه‌یه‌ك له‌ژیانی سه‌رجه‌م مرۆڤایه‌تی و ناتوانین به‌هیچ كڵۆجێ ده‌ست به‌رداری هیچ كام له‌وان بین.
پرسیارێكی دیكه ئه‌وه‌یه، ئایا هونه‌رمه‌نده داهێنه‌ره‌كان چۆن ده‌توانن ئه‌و دوو هونه‌ره ئاوێزانی یه‌كتر بكه‌ن و هه‌ردوو هونه‌ر له‌رووی داهێنانه‌وه سوود له‌یه‌كتر ببینن.
ئه‌مڕۆ نیه سینه‌ما سوودی له‌شانۆ وه‌رگرتووه، دێر زه‌مانێكه گه‌وره سینه‌ماكاره‌كان شانۆگه‌رییه به‌پێزه جیهانیییهكانیان خستۆته توێی سینه‌ما، له‌و نێوه‌نده‌شدا پشكی شێر به‌ر شكسپیر و شانۆگه‌رییه‌كانی كه‌وتووه.
بۆیه ولیه‌م شكسپیر وه‌ك چۆن پادشای شانۆی جیهانیی بووه و تا ئه‌به‌د له‌سه‌ر عه‌رشی ئه‌و پاشایه‌تیه‌دا ده‌مێنێته‌وه، به‌هه‌مان شێوه‌ش ئه‌ستێره‌یه‌كی هه‌ره دره‌وشاوه‌ی بواری سینه‌ماشه و خاوه‌ن هه‌وادارێكی ئێجگار زۆره له‌هه‌موو جیهاندا، ئه‌گه‌رچی ره‌نگه زۆرینه‌ی ئه‌و هه‌وادارانه شانۆگه‌رییه‌كانی شكسپرییان هه‌ر نه‌دیبێ، زۆر له‌وان بێ ئاگابن له‌مێژووی ئه‌ده‌بی جیهانیی و بلیمه‌ته‌كانی، یا له‌وكه‌سه سادانه بن كه‌شتێكی ئه‌وتۆ ده‌رباره‌ی رابووردووی مرۆڤایه‌تی نه‌زانن، ته‌نها بۆكات به‌سه‌ربردن روو له‌سینه‌ما بكه‌ن، به‌ڵام به‌و سادههییهی خۆشیانه‌وه باسی هاملیت و په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ (جرتۆلد) ی دایكی و كلۆدیوسی مامی و ئۆڤیلیای خۆشه‌ویستی و چۆنیه‌تی تۆڵه سه‌ندنه‌وه‌ی هاملێتت بۆ ده‌كه‌ن، خۆ ئه‌گه‌ر پرسی ئه‌ڤینداری و سۆزداریش له‌گۆڕێ بێت، ئه‌وه هه‌میشه سه‌ربورده‌ی رۆمیۆو جولێتیان له‌سه‌ر زاره، وه‌ك خۆشه‌ویستیه‌كی رۆمانسی نه‌مر بۆ سه‌رجه‌م مرۆڤایه‌تی.
هه‌ر له‌ته‌وه‌ری شكسپیرو سینه‌مادا پرسیاری ئه‌وه‌ش دێته ئاراوه، ئاخۆ هۆی چیه گه‌وره به‌رهه‌م هێنه‌رو ده‌رهێنه‌ره‌كان، زێتر له‌نووسه‌ره بلیمه‌ته‌كانی دیكه‌ی دنیا به‌و په‌رۆشیه روویان له‌شانۆگه‌رییه‌كانی شكسپیر كردووه بۆ سینه‌ما؟
ئایا فاكته‌ره‌كانی راكێشانی ئه‌و ده‌رهێنه‌رانه ئایدیا‌و فه‌لسه‌فه تراژیدیاكانی شكسپیرن كه له‌سه‌رده‌می خۆیاندا و تا به‌مڕۆ ده‌گات له‌ناو هه‌موو كۆمه‌ڵگاكاندا ئاماده‌ییان هه‌بووه‌و خواستی خه‌ڵكین؟
یاخود تێكسته‌كان خۆیان زه‌مینه‌یه‌كی له‌باربوونه بۆ دروست كردنی فیلم؟
خۆراسته شكسپیر له‌به‌رهه‌مه‌كانیدا گه‌لێك كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی وروژاندووه، له‌كێشه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌و ساته‌ی مرۆڤ كه تائه‌مڕۆ و تا بنیاده‌م له‌سه‌ر گوێ ی ئه‌م هه‌ساره‌یه‌دا مابێت هه‌ر ده‌مێنن، به‌تایبه‌ت كێشه‌كانی وه‌ك رق، خۆشه‌ویستی، ده‌سه‌ڵات، غیره، ته‌ماعكاری، خیانه‌ت، چاوچنۆكی، له‌خۆ بایی بوون، به‌خیلی، تۆڵه سه‌ندنه‌وه‌و ده‌یان پرسی تر.
شكسپیر له‌وه‌دا زانا‌و دانا بووه كه ده‌ست نیشانی یه‌كه یه‌كه‌ی ئه‌و كێشه مرۆییانه‌ی كردووه، هه‌موویانی خستۆته قالبێكی درامی سه‌رنج راكێش، كه‌سایه‌تیه‌كانی كردووه به‌نموونه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی دروست كه‌ری ئه‌و كێشانه‌ن، هه‌مان ئه‌و كێشانه‌و ئه‌و كه‌سایه‌تیانه، هه‌مان ئه‌و نه‌خۆشییانه‌ی وه‌ك ئاوێنه به‌تراژیدیاو كۆمێدیاكانیهوه، نیشانی كۆمه‌ڵگاكه خۆی داوه‌ته‌وه.
ئه‌مه هۆكاری هۆگر بوونی بینه‌رو خوێنه‌ر بووه به‌به‌رهه‌مه به‌چێژه‌كانی.
شكسپیر بۆ داڕشتنی هه‌موو ئه‌و رووداو‌و به‌سه‌رهاتانه، سودێكی زۆری له‌كولتوورو مێژوو ئه‌فسانه‌و چیرۆكی زۆر له‌گه‌لانی دنیا وه‌رگرتووه، به‌و شێوه درامیه كاریگه‌ره هاوچاخه جیهانیه دایڕشتوونه‌ته‌وه، كه‌هه‌موو جیهان بگرێته‌وه‌و وابه‌سته‌ی پارچه جوگرافیایێكی دیاری كراوی ئه‌م جیهانه نه‌بێت، یا تایبه‌ت نه‌بێت به‌گه‌لێكی دیاری كراوی ئه‌و دنیایه، ئه‌مه‌یه نهێنی به‌جیهان بوونیی شكسپیر و مانه‌وه‌ی ئه‌به‌دی له‌سه‌ر ئه‌و عه‌رشه‌ی به‌توانست و ده‌سه‌ڵات و بلیمه‌تی خۆی داگیری كردووه‌و بۆ هیچ بنیاده‌مێكی تر له‌جیهاندا به‌جێی ناهێڵێ تا ئه‌و دنیایه مابێت.
جگه له‌وه‌ش هه‌میشه شكسپیر به‌دوای ئه‌و توخمانه‌دا وێڵ بووه كه‌بینه‌ر ده‌كه‌نه هاوبه‌شی كێشه‌كان و له‌رێگه‌ی یه‌كێ له‌و پرسه مرۆییانه‌ی بژاری كردوون، بینه‌ری گه‌ڕاندۆته‌وه بۆ سه‌ر كێشه مرۆییه ره‌سه‌نه‌كانی خۆی و له‌گه‌ڵ وروژاندنیان هه‌ستی كردووه كه ئه‌و یه‌كێ له كارَكهاكتهرهكانیهتی، به‌مه‌ش مه‌ودای ئاوێزان بوونی بینه‌رو تێكستی لێكتر نزیك كردۆته‌وه، كه تێیدا بینه‌ر ته‌نها ته‌ماشاكه‌رێك نه‌بێت له‌كاره شانۆییه‌كاندا به‌ڵكو بینه‌ر ره‌گه‌زێك بێت له ره‌گه‌زه‌كانی بونیاتی شانۆیی و گه‌یشتن به ئامانجه‌كانی.
هه‌مان ئه‌و فاكته‌ره وروژێنه‌رانه‌ی له‌شانۆدا هه‌ن، هه‌مان ئه‌و فاكته‌رانه بوونه‌ته هۆكار بۆ لێك نزیك بوونه‌وه‌ی بینه‌ر به به‌رهه‌مه سینه‌ماییه‌كانی شكسپیر له‌سینه‌مادا.
له‌ده‌ستپێكدا ئه‌و فیلمه بێده‌نگه‌ی ده‌رهێنه‌ر( دیفید وارك) (راهێنانی پلنگ) كه‌ساڵی 1908 له نواندنی(فلۆرانس لۆرانس) به‌رهه‌م هاتووه، سه‌ركه‌وتووترین فیلم بووه له‌سه‌رده‌می سینه‌مای بێده‌نگ، كه له‌شانۆگه‌رییه‌كانی شكسپیره‌وه وه‌رگیرابن.
له‌سیه‌كان و چله‌كاندا چه‌ند به‌رهه‌مێكی دیكه‌ی وه‌ك (رۆمیۆ و جولێت ) له‌ده‌رهێنانی (جۆرج كوكور)ساڵی 1936، هه‌روه‌ها فیلمی(وه‌ك ئاره‌زوو ده‌كه‌یت) له‌ده‌رهێنانی ده‌رهێنه‌ری به‌ریتانی( بول زینه‌ر) له‌نواندنی (لۆرانس ئۆلیڤیه) ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌یان به‌ده‌ست نه‌هێنا كه چاوه‌ڕوانی لێ ده‌كرا.
هه‌ندێ فیلمی سینه‌مای بێده‌نگ تابهرههمه سینه‌ماییه‌كانی جه‌نگی جیهانیی یه‌كه‌م و دواتریش، ئه‌و پێشوازییه‌یان نه‌بووه كه پێویستن به‌هۆی ئه‌و كاریگه‌رییه شانۆییه‌ی به‌سه‌ر نواندنی ئه‌كته‌رانه‌وه هه‌بووه له‌سینه‌مادا، ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ سیحری كامێرا‌و وێنه‌ی سینه‌مایی دا هاوكوف نه‌بووه، ئه‌وه‌تا كاتێ كۆمپانیای(برایانی وارتر) ساڵی 1935 بڕیاری به‌رهه‌مهێنانی زنجیره‌یه‌ك كاری سینه‌ماییان دا له‌كاره‌كانی شكسپیر و به‌به‌رهه‌م هێنانی فیلمی ( خه‌ونێك له نیوه‌شه‌وی هاوێن دا ) ده‌ستی پێكرد له‌ده‌رهێنانی ( ماكس راینهارد)
به‌ڵام سه‌رنه‌كه‌وتنی هه‌ندێ له‌و به‌رهه‌مانه نه‌بووه مایه‌ی سارد بوونه‌وه‌ی كۆمپانیا‌و سینه‌ماكاران له‌به‌رهه‌مه‌كانی شكسپیر، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕ بوونی سه‌رده‌م بایه‌خدان به‌و به‌رهه‌مانه زێتر له‌جاران ده‌بوونه جێگه‌ی بایه‌خ یپێدانی ئه‌وان.
له‌سه‌رده‌می نوێشدا، دوای ئه‌وه‌ی سینه‌ما ساڵی 1927 و به‌جێ هێشتنی قۆناغی فیلمی بێده‌نگ، گه‌شه‌سه‌ندنێكی زۆری به‌خۆیه‌وه بینی.
هه‌ر له‌و ده‌ستپێكه‌وه، ته‌نانه‌ت له‌سه‌رده‌می سینه‌مای بێده‌نگیشدا زێتر له 500 كار له‌شاكاره شانۆییه‌كانی شكسپیر كران به‌فیلم، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی سینه‌ما ده‌نگی هێناو ساڵی 1929 یه‌كه‌م به‌رهه‌می سینه‌مایی كه له‌شانۆگه‌ریه‌كانی شكسپیر به‌به‌رهه‌م هاتن فیلمی(راهێنانی پلنگ) بووه له‌ده‌رهێنانی( سام تیلۆر) و نواندنی دوو له‌ناودارترین ئه‌كته‌ره ئه‌مریكیه‌كانی وه‌ك(ماری بیكفۆرد ودۆگلاس فیربانكس ) ی هاوسه‌ری بوون، كه‌بوو به‌پڕ بینه‌رترین فیلمی شكسپیر له‌و سه‌رده‌مه‌دا.
سینه‌ماكارانی جیهان به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌تی، بایه‌خیان به‌گواستنه‌وه‌ی ده‌قه‌كانی شكسپیر دا بۆسینه‌ما، به‌سه‌دان ده‌رهێنه‌رو سینه‌ماكار كه‌وتنه كاركردن بۆ به‌رجه‌سته كردنی شانۆنامه‌كان، چه‌ندین وڵاتی جیهان هه‌ریه‌كه‌و به‌فۆرمێك و ستایلێك كه‌وتنه به‌ر به‌رهه‌مهێنانی فیلم له‌سه‌ر ئه‌و شاكاره گه‌ورانه‌ی شكسپیر، له‌پێشه‌وه‌یاندا دوو له‌سینه‌ماكاره هه‌ره دیاره‌كانی دنیای شكسپیر بوون به‌پێشه‌نگ بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌قانه بۆ سینه‌ما.
گۆڤاری (تایم) ساڵی 1997 توژینه‌وه‌یه‌كی دوور‌و درێژی ده‌رباره‌ی ئه‌و گهشهسهنه له‌ناكاوه بڵاو كرده‌وه له‌و فیلمانه‌ی له‌كاره شانۆییه‌كانی شكسپیره‌وه وه‌رده‌گیرێن، به‌تایبه‌ت دوای نمایش كردنی فیلمی( رۆمیۆو جولێت) له ده‌رهێنانی (باز لۆرمان) و نواندنی ئه‌كته‌ری لاوی ئه‌و كاته ( لیۆناردۆ دی كابریۆ) .
هه‌روا ده‌ركه‌وتنی چه‌ند فیلمێكی دیكه له‌و ده‌مه‌دا، له‌وانه فیلمی ( هاملێت) له ده‌رهێنان و نواندنی( كینیس برانا،فیلمی( ریتشاردی سێیه‌م ) ده‌رهێنانی رێتشارد لۆنكرین، فیلمی ( ئۆتیللۆ) ده‌رهێنانی(ئۆلیڤه‌ر باركر) ،ماكبێس ـ نواندنی ( جیسۆن، فیلمی ( شه‌وی دوانزه‌هه‌مین ) به‌نوسخه‌ی به‌ریتانی و چه‌ند فیلمێكی تر.
سایتی ( IMDB) كه گه‌وره‌ترین سایتی ئه‌له‌كترۆنیه بۆ فیلمه جیهانییه‌كان، ده‌ركه‌وتووه كه له‌ئه‌رشیفی ئه‌و سایته‌دا ده‌ركه‌وتووه كه زیاتر له 2000 كاری سینه‌مایی له‌شاكاره‌كانی شكسپیره‌وه وه‌رگیراون و كراون به‌فیلمی سینه‌مایی، به‌مه‌ش شكسپیر بهچانسترین مرۆڤه له‌سه‌ر رووی زه‌وی دا كه كاره‌كانی به‌و ئاسته به‌رزه جیهانیه بكرێت به‌فیلم.
1.ده‌رهێنه‌رو ئه‌كته‌رو به‌رهه‌م هێنه‌ری گه‌وره‌ی به‌ریتانی (لۆرانس ئۆلیڤیه) له‌چله‌كانه‌وه ده‌ستی كردووه به‌كاركردن بۆ سینه‌ماو چه‌ندین به‌رهه‌می نایابی شكسپیری گواسته‌وه بۆ سینه‌ما، هه‌ر له‌چله‌كانه‌وه( 1948) هاملێتی پێشكه‌ش كرد‌و خۆی رۆڵی سه‌ره‌كی تێدا بینی و له‌په‌نای ئه‌و فیلمه‌وه خه‌ڵاتی ئۆسكاری به‌ده‌ست هێنا، پاشان زنجیره‌یه‌كی دیكه‌ی له شاكاره‌كانی شكسپیر كرد به‌فیلم، له‌وانه (هنری پێنجه‌م، ریتشاردی سێیه‌م و چه‌ندینی تر.
2.ئه‌وه‌ی دووهه‌میان ده‌رهێنه‌رو ئه‌كته‌رو به‌رهه‌م هێنه‌ری ناوداری ئه‌مریكی(ئۆرسۆن ویلز) بوو، كه چه‌ندین له‌شاكاره‌كانی شكسپیری مه‌زنی كردووه به‌فیلم له‌وانه:(ماكبیس ـ 1948) ( ئۆتیللۆ 1952)
ئهنسكلۆپیدیاكان ئه‌وه‌یان ده‌رخستووه كه شكسپیر خاوه‌نی زۆرترین ئه‌و به‌رهه‌مه ئه‌ده‌بیانه‌یه كه بۆ سینه‌ما سوودییان لێ وه‌رگیرابێت و خۆی له‌زیاتر له 500 به‌رهه‌می سینه‌مایی ده‌دات، به‌ڵام پێگه‌ی (زانیاریی سینه‌مای جیهانیی) له‌و ژماره‌یه زێتر له‌وه‌نده تێده‌په‌ڕێنێ و پێی وایه ئه‌و ژماره‌یه له‌گه‌ڵ فیلمه بێده‌نگه‌كان ده‌گاته هه‌زار به‌رهه‌م، توێژه‌رو ره‌خنه‌گره‌كان له‌و دیارده‌یه‌یان كۆڵیوه‌ته‌وه كه‌بۆچی شكسپیر بۆته خاوه‌نی ئه‌و ژماره پێوانه‌ییه؟
ئه‌وان پێیان وایه زۆر هۆكار هه‌ن، له‌وانه دوو توخمی هه‌ره سه‌ركی هه‌ن:
یه‌كه‌میان: بایه‌خ دانی زۆری نووسه‌ر به‌حاڵه‌ته درامی و ده‌روونیه‌كانی كاراكته‌ره‌كانی، هه‌ر له حاڵه‌ته گه‌وره‌كانه‌وه تابچووكترین و ورترین حاڵه‌ت، له‌هه‌ر بابه‌تێكدا كه ئه‌و هه‌ڵی بژاردووه، كۆمێدی بێت یاتراژیدیا یا مێژوویی.
دووهه‌میان: شكسپیر خۆی پیاوی شانۆ بووه به‌مانای ته‌واو، ئه‌و خۆی له‌كاتی نمایش كردن‌دا ده‌چووه ناو بینه‌رو چاودێری ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی ده‌كرد كه بینه‌ری ده‌وروژاند، به‌مه‌ش ره‌گه‌زه‌كانی خواستی بینه‌ری دیاری دهكردو ده‌یزانی بینه‌ر چی ده‌وێت، بۆیه بۆ رۆژی دوایی ده‌سكاری ده‌كردن، به‌و شێوه‌یه‌ی عهقَڵ و ده‌روونی بینه‌ر ئاره‌زووی ده‌كات.
كه‌س بیری بۆ ئه‌وه نه‌ده‌چوو كه رۆژێ له‌رۆژان شانۆگه‌رییه‌كانی شانۆكاری گه‌وره‌ی جیهانیی شكسپیر (1564 ــ 1616) ده‌بێته توخمێكی بنه‌ڕه‌تی بۆ ده‌وڵه‌مه‌ند كردنی سینه‌ما.
جێگه‌ی نامۆبوون نیه، كه شكسپیر بلیمه‌تی سه‌رده‌می خۆی و سه‌رده‌می ئێمه‌و هه‌موو سه‌رده‌مه‌كانی دوای ئێمه‌ش بێت .
شكسپیر هه‌ر ته‌نها شاعیر نه‌بووه، به‌ڵكو بلیمه‌تێكی گه‌وره‌ی بواری شانۆ بووه، ئه‌و شانۆی بۆ ئه‌وه نه‌نووسیووه بخوێندرێته‌وه، به‌ڵكو بۆ ئه‌وه‌ی نووسیووه خه‌ڵكی راسته‌وخۆ له‌سه‌ر شانۆ له‌گه‌ڵیاندا بهه‌ژێ.
خودی خۆی كاتێ له‌به‌رده‌م شانۆگه‌رییه‌كانی خۆی داده‌نیشت و هه‌ستی بینه‌ری ده‌خوێنده‌وه، له‌و نهێنیانه ده‌گه‌یشت كه‌بینه‌ر ده‌وروژێنێ و ئه‌وه‌ش كه بینه‌ر ده‌ڕوخێنێ، بۆیه له‌رۆژانی دواتر هه‌ندێ دیالۆگ و دیمه‌نی ده‌سڕییه‌وه و هی تری له‌شوێنی دا ده‌نا، به‌و شێوه‌یه‌ی بینه‌ر لێی رازی بن …ئه‌م خوێندنه‌وه‌ی بۆ بینه‌ر توخمێك بوو له‌توخمه كاریگه‌ره‌كانی شكسپیر.
ن- حه‌یده‌ر عه‌بدولڕه‌حمان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.