Erbil 15°C چوارشەممە 03 تەمووز 10:15

تۆمەتبارێک بە تۆمەتی فرۆشتنی مۆبایلی ساختە دەستگیر کرا

کوردستان TV
100%

 

تۆمەتبارێک لە پارێزگای سلێمانی دەستگیر کرا بە تۆمەتی فرۆشتنی مۆبایل له‌ جۆری ئایفۆن 13ـی پڕۆماکس بە ئۆڕجیناڵ، بەڵام ساختە بووە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند: مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی كوردسات تۆمەتبارێكیان دەستگیر كرد كە لە ڕێگەی فرۆشتنی مۆبایلی جۆری ئایفۆنەوە فێڵی لە هاووڵاتییان كردووە.

ڕاشیگەیاند: دوای ئەوەی كە چەند هاووڵاتییەک لە بنكەی پۆلیسی كوردسات سكاڵایان تۆمار كرد لە دژی تۆمەتبارێك كە فیڵی لێكردوون بەوەی ئایفۆنی 13ـی پرۆماكسی پێ فرۆشتوون بە جۆری ئۆرجیناڵ، بەڵام ساختە بووە.

پۆلیسی سلێمانی ئاماژە بەوەش دەکات کە بنکەی پۆلیسی کوردسات دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، لێكۆڵینەوەكانی دەست پێ كرد و  توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت، پاشان تۆمەتبار بە بڕیاری دادوەر، بەپێی ماددەی 456 لە یاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوە و دانی ناوە بەتاوانەكەیدا.

 

 

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.