Erbil 41°C پێنجشەممە 11 ئاب 16:54

سعوودیه‌ و ئێران له‌ دانوستانه‌کانیان به‌رده‌وام ده‌بن

کوردستان TV
100%

فه‌یسه‌ڵ بن فه‌رحان‌ ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه،رایگه‌یاند كه‌ به‌رده‌وام ده‌بن له‌ دانوستانه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئێران و چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ن به‌م نزیكانه‌، گه‌ڕێكی دیكه‌ی دانوستانه‌كان ده‌ست پێ بكه‌ن.

فەیسەڵ بن فه‌رحان به‌ كه‌ناڵی France 24ی راگه‌یاند كه‌ چوار گەڕی دانوستانه‌كه‌ی پێشووی نێوان سعوودیه‌ و ئێران ته‌نها به‌ مه‌به‌ستی روانین بووه‌ و هه‌ردوو وڵات به‌ڵێنی دروستكردنی په‌یوه‌ندییان داوه‌.

ناوبراو به‌ تیشك خستنه‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ وڵاته‌كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ ئێران و چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ن به‌م نزیكانه‌، گه‌ڕێكی دیكه‌ی دانوستانه‌كان ده‌ست پێ بكه‌ن، گوتی: "له‌باره‌ی دانوستانه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به‌ چه‌كی ئه‌تۆمی ئێران كه‌ له چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا ده‌ست پێ ده‌كه‌نه‌وه‌، سڵه‌مڵینه‌وه‌ی جدديی هه‌یه‌".

سعوودیه‌ دووی كانوونی دووه‌می 2016 به‌تۆمه‌تی "تیرۆر" 47 كه‌سی له‌سێداره‌ دا كه‌ زانای ئایینی شیعه‌مه‌زهه‌ب نیمر ئه‌لنیمر-یان له‌نێودا بوو.
دوای ئه‌وه‌ی به‌رپرسانی ئێران به‌ دوای یه‌كدا كاردانه‌وه‌یان به‌رامبه‌ر سعوودیه‌ ده‌ربڕی، دواتر ئاگر به‌ردرایه‌ باڵیۆزخانه‌ی سعوودیه‌ له‌ تاران و كۆنسولخانه‌ی سعوودیه‌ له‌ مه‌شهه‌د.

دوای ئه‌م رووداوانه‌ به‌هۆی جه‌نگی ناوخۆیی یه‌مه‌نه‌وه‌ كه‌ له‌ ئاداری 2015 ده‌ستی پێ كرد، په‌یوه‌ندییه‌ دیپلۆماتییه‌كانی نێوان ئه‌و دوو وڵاته‌ كه‌ هه‌ر خۆی گرژی تێكه‌وتبوو به‌ته‌واوی پچڕان.

پیاده‌كردنی سیاسه‌تی "گوشاری سه‌خت" له‌سه‌ر ئێران له‌لایه‌ن واشنتۆنه‌وه‌ له‌ سه‌رده‌می سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ گرژییه‌كانی نێوان تاران و سعوودیه‌ی گه‌یانده‌ ئاستی پێكدادان.

دوای تێپه‌ڕینی پێنج ساڵ له‌ نیسانی ئه‌مساڵدا، به‌رپرسانی ئێران و سعوودیه‌ به‌مه‌به‌ستی دانیشتنی راسته‌وخۆ له‌ به‌غدا كۆبوونه‌وه‌، دواتر دانیشتنه‌كانی نێوانیان به‌نێوه‌ندگیری عێراق به‌رده‌وام بوو.

جێنشینی سعوودیه‌، شازاده‌ محه‌مه‌د بن سه‌لمان له‌ میانی هه‌ڤپه‌یڤینێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ته‌له‌ڤیزیۆنی سعوودیه‌ له‌ 27ی نیسان رایگه‌یاند "ئێران وڵاتێكی هاوسێی ئێمه‌یه‌ و حه‌ز ده‌كه‌ین په‌یوه‌ندییه‌كی باشی له‌گه‌ڵ دروست بكه‌ین".

شای سعوودیه‌، سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیزیش له‌ کۆبوونەوەکانی كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كاندا كه‌ له‌ 22ی ئه‌یلوولی رابردوودا ئه‌نجام درا، هیوای خواست یه‌كه‌مین دانیشتنیان له‌گه‌ڵ ئێران بۆ دروستبوونی متمانه‌ له‌نێوانیان ئه‌نجامی باشی هه‌بێت.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.