Erbil 15°C ھەینی 03 ئایار 13:42

مزھەر محەمد ساڵح: قەرزە دەرەکییەکانی سەر عێراق بۆ 20 ملیار دۆلار کەمبووەتەوە

کوردستان TV
100%

راوێژکاری دارایی سەرۆکوەزیرانی عێراق، مزھەر محەمد ساڵح: "قەرزە دەرەکییەکانی سەر وڵاتەکەمان بۆ 20 ملیار دۆلار کەمبووەتەوە".

مزھەر محەمەد ساڵح لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوەداوە کە بەھۆی بەزربوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیھاندا، قەرزە دەرەکییەکانی سەر عێراق بۆ 20 ملیار دۆلار کەمبووەتەوە و گوتیشی: "عێراقیش بەپێی ئەو کاتانەی دیاریکردووە، قەرزە دەرەکییەکان دەداتەوە".

گوتیشی: "عێراق لە ساڵی 2022دا، لە رووی دارایی و ئابوورییەوە، بوژانەوە بەخۆوە دەبینێت، ئەوەیش بەھۆی زیادبوونی خواست لەسەر نەوت و بەرھەمھێنانی نەوت لە عێراق بۆ 400 ھەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا".

لە نیسانی رابردوودا راوێژکاری دارایی سەرۆکوەزیرانی عێراق، مزھەر محەمد ساڵح رایگەیاند کە قەرزە دەرەکییەکانی سەر عێراق بەھۆی شەڕەکانی دژبە داعش و جێبەجێکردنی چەند پرۆژەیەکی گرنگ، گەیشتووەتە 23 ملیار دۆلار.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.