جێگری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان قسەکانی عەتا سەراوی سەبارەت بە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕەت كردهوه و ڕایگهیاند، قسەکانی گوزارشت لە ڕای سەرکردایەتی یەکێتی ناکات.
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: قسهكانی عەتا سەراوی سەبارەت بە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە هیچ شێوەیەک گوزارشت لە ڕای سەرکردایەتی یەکێتی ناکات و پەسەند نییە.
هەروەها ڕایگەیاند: کوردستان لەبەردەم دۆخێکی هەستیاردایە، بۆیە گرینگە هەموو بەرپرسە سیاسییەکانمان کار بکەن لەپێناو یەکڕیزی گەلەکەمان و دروستکردنی بەرەیەکی نیشتمانی نەک قوڵترکردنی درزەکانی نێوانمان.
جێگری سەرۆکی حکوومەت ڕاشیگەیاند: لایەنە پەیوەندیدارەکانمان ڕاسپاردووە بۆ ئەوەی لێکۆڵینەوە لەگەڵ عەتا سەراوی بکهن سەبارەت بە قسەکانی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.