به‌ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێران ، كۆڵبه‌رێكی كورد كوژرا.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاویكرده‌وه: ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممەی رابردوو کاسبکارێکی خەڵکی سنە بە ناوی “فەرهاد زەندی” بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئه‌منییه‌كانی ئێران كوژرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار كه به‌هه‌نگاوی راگه‌یاندووه، هێزە ئه‌مییه‌كانی ئه‌و وڵاته لە رێگای سنە بۆ دێولان بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت و بە گومانی ئەوەی کە ئەم کاسبکارە کەل و پەلی قاچاخی پێ بووە، تەقەیان لە ئۆتۆمبێلی فەرهاد زەندی کردووە و ناوبراویان کوشتووە.
ئەم سەرچاوە لە درێژەدا ڕایگەیاندووه: هێزە ئه‌منییه‌كان لە حاڵێکدا تەقەیان لە فەرهاد زەندی کردووە کە ئۆتۆمبیلەکەی هیج کەل و پەلێکی تێدا نەبووە.
هەنگاو زانیویەتی تەرمی فەرهاد زەندی کە خێزاندار و باوکی یەک منداڵە شەوی ڕابردوو گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی کەوسەری سنە و بنەماڵەکەیان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە هەرەشەیان لێ کراوە کە نابێت ئەم بابەتە میدیایی بکرێتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.