وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی عێراق ئه‌مڕۆ دووشه‌م هۆشداریی له نییه‌تی توركیا بۆ دروستكردنی به‌نداوێكی تر له‌سه‌ر ڕووباری دیجله خسته‌ڕوو كه پێشبینی ده‌كرێ مه‌ترسییه‌كه‌ی له به‌نداوی ئه‌لیسۆ زیاتر بێت.
ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی عێراق له‌كاتێكدایه كه دوو ڕۆژ پێش ئێستا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆكی توركیا به‌فه‌رمی كردنه‌وه‌ی به‌نداوی ئه‌لیسۆ ڕاگه‌یاندبوو كه جێگه‌ی گلدانه‌وه‌ی 11 ملیار مه‌تر چوارگۆشه ئاوی هه‌یه.
كازم سه‌هر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌نداوه‌كان له وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه ئاوییه‌كان ڕایگه‌یاند: توركیا به‌نیازه پڕۆژه‌ی دروستكردنی به‌نداوی جزره له‌سه‌ر ڕووباری دیجله دروست بكات، ئه‌م پڕۆژه‌یه ده‌بێته هۆی دروستبوونی ترس لای ئێمه زیاتر له به‌نداوی ئه‌لیسۆ، چونكه به‌نداوی ئه‌لیسۆ بۆ به‌رهه‌مێنانی كاره‌بایه و تاڕاده‌یه‌ك ئاوی تێدا به‌رده‌درێته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی دوایی بۆ مه‌به‌ستی كشتوكاڵییه.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌نداوه‌كان ڕاشیگه‌یاند: گلدانه‌وه‌ی ئاو بۆ مه‌به‌ستی كشتوكاڵی مه‌ترسیداره بۆ عێراق، چونكه به ته‌واوكردنی پڕۆژه‌كه به‌ته‌واوی ڕێژه‌ی ئاوی هاتوو بۆ عێراق كه‌م ده‌بێته‌وه بێ ئه‌وه‌ی ڕێككه‌وتن له‌نێوان عێراق و توركیا بكرێت.
كازم سه‌هر جه‌ختیشی كرده‌وه كه توركیا به‌گوێره‌ی یاداشتی لێكتێگه‌یشتن كه له مانگی حوزه‌یرانی ڕابردوو له‌گه‌ڵ عێراق ئه‌نجامی دا ده‌بێت پابه‌ندبێت به بنه‌ماكان و به‌رژه‌وه‌ندی نێوان هه‌ردوو وڵات.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه هه‌رچه‌نده لایه‌نی توركی عێراقیان دڵنیا كردۆته‌وه كه دروستكردنی به‌نداوی جزره كاریگه‌ری له‌سه‌ر ڕێژه‌ی ئاوی عێراق نابێت، به‌ڵام ئێمه ترسمان هه‌یه، چونكه به‌ڵێنه‌كان له سیاسه‌تدا هه‌موو كات جێبه‌جێ ناكرێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.