Erbil 4°C شەممە 25 کانوونی دووەم 04:13

وه‌زیری سه‌رچاوه‌ ئاوییه‌کان: ئێران ڕێڕه‌وی زیاتر له‌ 20 ڕووباری عێراقی گۆڕیوه‌

کوردستان TV
100%

 

وه‌زیری سه‌رچاوه‌ ئاوییه‌كانی عێراق ئاشكرای كرد، ئێران ڕێڕه‌وی زیاتر 20 ڕووباری گۆڕیوه‌ كه‌ ده‌ڕژانه‌ ناو خاكی عێراقه‌وه‌ و ئه‌مه‌ش پێشێلكاریی ڕێككه‌وتنه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌.

مه‌هدی ئه‌لحه‌مه‌دانی وه‌زیری سه‌رچاوه‌ ئاوییه‌كانی عێراق له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌ پارێزگای میسان ڕایگه‌یاند: ئێران ڕێڕه‌وی ئه‌و ڕووبارانه‌ی گۆڕیوه‌ و ئه‌مه‌ش پێشێلكارییه‌كی نێوده‌وڵه‌تییه‌، ئه‌م ڕووبارانه‌ سه‌تان ساڵه‌ له‌نێوان هه‌ردوو وڵات تێده‌په‌ڕن و نابێت هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌ ململانێ و كێشه‌كانی وڵاتانه‌وه‌ هه‌بێت.

وه‌زیری سه‌رچاوه‌ ئاوییه‌كان جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ به‌هۆی گۆڕینی ڕێڕه‌وی ڕووباره‌كان دیمۆگرافیای عێراق گۆڕاوه‌ و به‌تایبه‌تیش له‌ پارێزگاكانی دیاله‌ و واسیت و میسان و به‌سڕه‌ به‌هۆی كه‌مبوونی ئاوه‌وه‌ كاریگه‌ری گه‌وره‌ له‌سه‌ر زه‌ڵكاوه‌كان و شه‌تولعه‌ره‌ب دروست بووه‌.

جێی باسه‌ وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه‌ ئاوییه‌كان به‌هۆی كه‌می ئاو و وشكه‌ساڵییه‌وه بڕیاری دابوو بۆ ئه‌مساڵ ته‌نیا 50%ی خاكی كشتوكاڵی له‌ عێراق ‌به‌كاربهێنرێ و هه‌روه‌ها زۆرینه‌ی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی ئاوییان زۆر ده‌وێت قه‌ده‌غه‌ی چاندنی ڕاگه‌یاندبوو.

 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.