Erbil 15°C یەکشەممە 05 ئایار 22:29

نرخی خاوی برێنت گەیشتە 83 دۆلار و 84 سەنت

کوردستان TV
100%

لە بازاڕەکانی جیهاندا نرخی بەرمیلێک خاوی برێنت گەیشتە 83 دۆلار و 84 سەنت.

دوێنێ نرخی بەرمیلێک خاوی برێنت تا 85 دۆلار و 23 سەنت بەرزبووەوە و رۆژەکەی بە 84 دۆلار و 72 سەنت تەواو کرد.

کاتژمێر 09:35ی بەیانی ئەمڕۆ، نرخەکان بەڕێژەی سەدا 1،04 دابەزینیان بەخۆوەبینی و بەرمیلێک خاوی برێنت بە 83 دۆلار و 84 سەنت فرۆشرا.

لە هەمان کاتدا بەرمیلێک خاوی رۆژئاوای تێکساس بە 82 دۆلار و 69 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

زیادبوونی یەدەگەکانی نەوتی ئەمریکا و کەمبوونەوەی خواست لەسەر نەوت لەو وڵاتە، هۆکاری دابەزینی نرخەکانە.

بەگوێرەی پێشبینییەکانی ئەنستیتۆی نەوتی ئەمریکا، یەدەگەکانی نەوتی ئەو وڵاتە هەفتەی رابردوو بەراورد بە هەفتەی پێشتر 3،6 ملیۆن بەرمیل زیادی کردوە لە کاتێکدا وا چاوەڕوان دەکرا 1،6 ملیۆن بەرمیل زیاد بکات.

لە لایەکی دیکەشەوە رێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت (ئۆپیک) و وڵاتانی دەرەوەی رێکخراوەکە (ئۆپیک +) سبەی دەربارەی رێژەی سنووردارکردنی بەرهەمی نەوت کۆدەبنەوە، لەئێستاشدا سەرنجەکان لەسەر ئەو کۆبوونەوەیەن.

سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن لە میانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا دوای کۆنفڕانسی گۆڕانی ئاووهەوا باسی لەوە کرد کە زیادبوونی نرخی نەوت و غازی سروشتی ئەنجامی ئەوەیە کە وڵاتانی (ئۆپیک +) بەرهەمهێنانی زیاتری نەوت رەتدەکەنەوە.

گرووپی (ئۆپیک +) لە مانگی تەمووزدا، بڕیاری دا لە قۆناغی ئاب - کانوونی یەکەمدا، مانگانە قەبارەی بەرهەم بە 400 هەزار بەرمیل زیاد بکات، وێڕای هەموو فشارەکان گرووپەکە سوورە له‌بڕیارەکەی.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.