Erbil 22°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 04:20

سەربەست لەزگین: لیوا هاوبەشەکان لە مانگی داهاتوو دەست بە مەشق دەکەن

کوردستان TV
100%

بریکاری وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، هەوڵێکی زۆر درا بۆ دروستکردنی لیوایەکی هاوبەش لەنێوان هێزی پێشمەرگەی کوردستان و وەزارەتی بەرگریی عێراق، هەوڵەکان سەرکەوتووبوون و لەمانگی داهاتوودا هێزەکان دەست بە مەشق دەکەن.

سەربەست لەزگین بریکاری وەزارەتی پێشمەرگەی کوردستان لە میانەی بەشداریکردن لە هەواڵەکانی کاتژمێر 8:00 لە (کوردستان تیڤی) ڕایگەیاند: هەوڵێکی زۆر درا بۆ پێکهێنانی لیوایەکی هاوبەش، بە هەماهەنگی وەزارەتی پێشمەرگە و حکوومەتی عێراق بۆ ئەو ناوچانەی کە بۆشایی ئەمنیان هەیە.

سەربەست لەزگین ڕایگەیاند: ئێمە هیوامان دەکرد لە کاتی دیاریکراوی خۆییدا دەست بە کارەکانمان بکەین، بەڵام کاری ناوەندەکە بەخاوی دەڕوات، لەگەڵ ئەوەشدا گەیشتینە ئەو قۆناغەی لە مانگی داهاتوودا لیواکان دەست بە ڕاهێنان بکەن. جەختیشی کردەوە، پێشمەرگە ئامادەیە بۆ هەماهەنگیکردنی عێراق بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر.

هەروەها سەربەست لەزگین ئاماژەی بە ڕۆڵی هاوپەیمانان کرد لە پێکهێنانی ئەو لیوا هاوبەشە و ڕایگەیاند: لە پڕۆسەی پێکهێنانی لیوا هاوبەشەکانی نێوان وەزارەتی و پێشمەرگە وحکوومەتی عێراق هاوپەیمانان هەردەم هاریکار و هەماهەنگ بوون لەگەڵمان. هەروەها گوتی: ئێمە سوپاسی هاوپەیمانان دەکەین، ئەوان زۆر هاوکاری هێزی پێشمەرگەیان کردووە و پێداویستییەکانیان بۆ ئامادەکردووین.

هەروەها گوتی: لەدوای ڕووداوەکانی ئەفغانستانەوە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەتایبەت بەریتانیا و ئەمریکا زیاتر و بوێرانەتر پاڵپشتی و هاوکارییمان دەکەن، هەروەها پێیان ڕاگەیاندووین کە "جێتان ناهێڵێن" و وابیرنەکەنەوە ڕووداوێکی هاوشێوەی ئەفغانستان لێرەدا ڕووبدات.

سەبارەت بە جموجۆڵەکانی ئەم دواییەی ڕێکخراوی تیرۆرستی داعش، سەربەست لەزگین ڕایگەیاند: داعش سوودی لەم بێسەروبەرییەی عێراق وەرگرتووە و جموجۆڵەکانیان زیاتر کردووە، بەڵام ئەو شوێنانەی کە هێزەکانی پێشمەرگەی لێیە، پارێزراوترن.

ڕاشیگەیاند: داعش نەیتوانیووە لە ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵێ پێشمەرگە هیچ کردەیەکی تیرۆرست ئەنجام بدات، تەنها لەم ناوچانە نەبێت کە لەژێر کۆنتڕۆڵی حکوومەتی عێراقی بوونە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.