Erbil 7°C چوارشەممە 22 کانوونی دووەم 10:55

سه‌رۆکی ئه‌مریکا: وەڵامی ھەنگاوەکانی ئێران دژی بەرژەوەندییەکانمان دەدەینەوە

کوردستان TV
100%


سه‌رۆكی ئه‌مریكا، جۆ بایدن باسی له‌وه‌ كرد كه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌ی چوارقۆڵی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی به‌ریتانیا، ئه‌ڵمانیا و فه‌ڕه‌نسا له‌باره‌ی به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی ئێران هاوڕابوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ دیپلۆماسییه‌ت باشترین رێگه‌یە بۆ بەرگرتن له‌ ئێران بۆ ده‌ستخستنی چه‌كی ئه‌تۆمی.

جۆ بایدن دوای به‌شداریكردن له‌ لووتكه‌ی G-20 له‌ رۆمای پایته‌ختی ئیتاڵیا، كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی سازكرد.

سه‌رۆكی ئه‌مریكا باسی له‌وه‌ كرد كه‌ له‌ چوارچێوه‌ی لووتكه‌كه‌دا، دیدار و كۆبوونه‌وه‌ی زۆر به‌رهه‌مداری ئه‌نجامداوه‌ و گوتی: "له‌و كۆبوونه‌ویه‌ی دوێنێ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیران (ی به‌ریتانیا بۆریس) جۆنسۆن، راوێژكار (ی ئه‌ڵمانیا ئه‌نگێلا) مێركڵ و سه‌ركۆمار (ی فه‌ڕه‌نسا ئیمانوێل) ماكرۆن ئه‌نجامماندا، باوه‌ڕمان نوێ كرده‌وه‌ له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه‌ دیپلۆماسییه‌ت باشترین رێگه‌یە بۆ به‌رگرتن له‌ ئێران له‌ ده‌ستخستنی چه‌كی ئه‌تۆمی".

جۆ بایدن هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و سێ سه‌ركرده‌یه‌دا، رێگاكانی هاندانی ئێران-یان تاوتوێ كردووه‌ له‌باره‌ی سه‌رله‌نوێ ده‌ستپێكردنەوەی دانوستانی جددی و نیازباشی.

سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌ وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نووسێكدا له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه‌ ئایا ئه‌گه‌ر ئێران تا تشرینی دووه‌م نه‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ رێككه‌وتنه‌كه‌ سزای زیاتری به‌سه‌دا ده‌سه‌پێندرێت یان نا؟ گوتی: "ئه‌گه‌ر (ئێران) نه‌گه‌ڕایه‌وه‌، ئه‌وا ئه‌و بابه‌ته‌ په‌یوه‌ست ده‌بێت به‌ هه‌ڵوێست و خواستنی ئه‌و دۆستانه‌مان كه‌ له‌ حاڵی یه‌كه‌می ئه‌و رێككه‌وتنه‌دا هاوبه‌ش بوون و له‌پاڵماندا بوون بۆ چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنی بابه‌ته‌كه‌ و سه‌پاندنی سزای ئابووریی.

جۆ بایدن هاوكات له‌ وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا وه‌ڵامی بۆ ئه‌و هێرشه‌ ده‌بێت كه‌ له‌ رێگه‌ی درۆنه‌وه‌ كرایه‌ سه‌ر هێزه‌كانی له‌ بنكه‌ی ئه‌ل ته‌نف له‌ سووریا له‌سه‌ر سنوور لەگەڵ عێراق، باسی له‌وه‌ كرد كه‌ ئه‌مریكا وه‌ك هه‌میشه‌ به‌رپه‌رچی هه‌ر هێرشێك ده‌داته‌وه‌ كه‌ بكرێته‌ سه‌ر هێزه‌كانی و به‌رژه‌وه‌نده‌كانی.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.