Erbil 22°C شەممە 28 ئەیلوول 22:29

زیاتر لە 950 ملیۆن دینار بۆ پەرەپێدانی سێکتەری ئاو خەرج کرا

کوردستان TV
100%


 وه‌زاره‌تی شاره‌وانی رایگه‌یاند: زیاتر لە 950 ملیۆن دینار بۆ پەرەپێدانی سێكتەری ئاو خەرج كرا.
 له‌ راگه‌یاندراوێكدا، وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌: بە مەبەستی پەرەپێدان و نۆژەنكردنەوەی پرۆژە و كڕینی پێداویستی پۆ پرۆژەكانی بەرهەمهێنانی ئاو و پرۆسەی دابەشكردنی بەسەر هاووڵاتییان، وەزارەت لە 16 فەرمانی وەزاری خۆیدا بڕیاری خەرجكردنی گوژمەی زیاتر لە 950 ملیۆن دیناری دا بۆ سنووری بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر.
راشیده‌گه‌یه‌نن: ئەو گوژمەیە لەسەر ڕێژەی 17%ی داهاتی بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێرە و بۆ جێبەجێكردنی ژمارەیەك پرۆژەی جیا جیا خەرج كراوە، كە كاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر پرۆسەی بەرهەمهێنان و دابەشكردنی ئاوی خاوێن بۆ هاووڵاتییانی شاری هەولێر دەبێت.


شوان عه‌زیز

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.