سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه‌ی نیشمانی عێراقی نیگه‌رانی خۆی له زیانه‌كانی لافاوی پارێزگای هه‌ولێر ده‌ربڕی و هاوخەمیشی بۆ ناوچە زیانلێکەوتووەکان راگه‌یاند.
عه‌مار حه‌كیم، سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه‌ی نیشمانی له‌په‌ڕه‌ی فه‌رمی خۆیدا له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیویه‌تی: بە نیگەرانییەوە چاودێریی کاریگەرییەکانی شەپۆلی لافاو ده‌كه‌ین، كه لە پارێزگای هەولێر لە کوردستانی خۆشەویستدا درووستبوو و زیانی ماددی لێكه‌وته‌وه.
سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه‌ی نیشمانی ده‌شڵێت: ئێمە هاوخەمی خۆمان لەگەڵ ناوچە زیانلێکەوتووەکان دەردەبڕین و داوا لە دەزگا پەیوەندیدارەکانی حکومەت دەکەین، کە هاوکاری و به‌هاناوه‌چوون بۆ گوندەکان و پارێزگاری ناوچە زیانلێكه‌وتووه‌كان بکەن و رێوشوێن بگرنەبەر بۆ رێگریکردن مه‌ترسیی زیاتر له ناوچه‌كه.
دوێنێ شه‌ممه 30-10-2021 شه‌پۆڵێكی باران بارین چه‌ند شوێنێكی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستانی گرته‌وه و لافاو له پارێزگای هه‌ولێردرووستبوو و زیانی ماددی لێكه‌وته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.