وەزیری نەوتی عێراق، ئیحسان عەبدولجەبار رایگەیاند، پێویست ناکات بەرهەمی نەوتی ئۆپیک زیاتر لەوەی پلانی بۆ داڕێژراوە، بەرزبکرێتەوە.
ئیحسان عەبدولجەبار لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کردووە: "داتای بازاڕی نەوت و وزە لەبەر رۆشنایی بەرزبوونەوەی نرخی گاز و خەڵوز، بەتایبەتی لە ئەورووپا و ئاسیا بەهۆی کەمیی دابینکردنیان، لەوانەیە ببێتە هۆی زیادبوونی خواست لهسهر نەوتی خاو بە ئاستێکی دیارییکراو لە وەرزی زستاندا".
وەزیری نەوتی عێراق راشیگەیاندووە، ئۆپیک و ئۆپیک پڵەس دەستیان کردووە بە زیادکردنی بەرهەمیان بە بڕی 400 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا و عێراق پێی وایە ئەم زیادكردنه کەڵەکەبووە دەگاتە دوو ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا لە کۆتایی ساڵدا.
ئیحسان عەبدولجەبار ئاماژەی بەوەش کردووە کە عێراق پێی وایە، نابێت هیچ بڕیارێک بدرێت بۆ زیادکردنی توانای بەرهەمهێنانی ئۆپیک لە دەرەوەی ئەو پلانەی کە پێشتر دانراوە.
لە سەرەتای ئەم مانگەدا ئۆپێک پڵەس بڕیاریدا پلانەکانی بەرهەمهێنانی خۆی بە نەگۆڕی بهێڵێتهوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.